Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌پێی دواین ئاماری فه‌رمی؛ 71 سه‌رنشینی به‌له‌مه‌كه‌ی رووباری دیجله‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌


په‌یام

تا دێت ئاماری قوربانییانی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مه‌كه‌ی ڕووباری‌ دیجله‌ له‌ موسڵ زیاتر ده‌بێت.

به‌له‌مێكی گه‌شتیاری له‌ نێو ڕووباری دیجله‌ له‌ ناوچه‌ی (غابات)ی شاری‌ یاری موسڵ وه‌رگه‌ڕا‌و، له‌ ئاكامدا به‌پێی زانیارییه‌ فه‌ڕمییه‌كان 71 كه‌س له‌ سه‌رنشیه‌كانی خنكان.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای‌ كرد "له‌و ڕووداوه‌دا 71 كه‌س خنكاون‌و 55ی دیكه‌ش ڕزگار كراون كه‌ 19یان منداڵن".

پێشتریش ئه‌وه‌ ڕاگه‌یه‌ندرا كه‌ به‌له‌مه‌كه‌ زیاتر له‌ كێشی خۆی سه‌رنشینی هه‌ڵگرتووه‌‌و به‌و هۆیه‌وه‌ وه‌رگه‌ڕاوه‌.

لای‌ خۆیه‌وه‌، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌رگری شارستانی موسڵ ڕایگه‌یاند: زۆرینه‌ی قوربانییه‌كان ژن‌و منداڵ، به‌ هۆی ئه‌وه‌ی مه‌له‌یان نه‌زانیوه‌.

پێشبینیش ده‌كرێت ژماره‌ی قوربانییه‌كان له‌وه‌ی هه‌یه‌ زیاتر ببێت، به‌تایبه‌ت كه‌ تائێستاش ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رنیشنانی به‌له‌مه‌كه‌ بێسه‌روشوێنن.

وه‌ك هاوخه‌می ڕووداوه‌كه‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی كه‌سوكاری قوربانییه‌كان كرد، سه‌رۆكی ڕووسیاش بۆ هه‌مان ڕووداو پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق كرد.

519 جار خوێندراوەتەوە
21/03/2019

بابەتی زیاتر