Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق په‌یوه‌ندی كۆمپانیاكانی ته‌له‌فون‌و مۆبایل له‌گه‌ڵ كۆمپانیای‌ كۆڕه‌ك تیلیكۆم ده‌پچڕێنێت


په‌یام

ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق فه‌رمان به‌ كۆمپانیاكانی مۆبایل‌و ته‌له‌فونی گشتی عێراق‌و هه‌رێم ده‌كات له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو، 24ی مانگه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم بپچڕێنن.

به‌پێی نووسراوێكی ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق كۆمپانیای كۆڕه‌ك سه‌رپێچی له‌ خاڵه‌كانی پێدانی مۆڵه‌تی كۆمپانیاكانی مۆبایل، به‌تایبه‌تیش مادده‌ی 19ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ كردووه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ نووسراوه‌كه‌ی ئاڕاسته‌ی هه‌ریه‌ك له‌ كۆمپانیاكانی (ئه‌سیر، ئاسیاسێڵ، كۆمپانیاكانی لاسلكی جێگیر، كۆمپانیا گشتییه‌كانی بواری‌ زانیاری‌و گه‌یاندن) كردووه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆڕه‌ك ڕابگرن. 

له‌ نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌: كۆڕه‌ك به‌ ڕێنماییه‌كانی ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه‌ په‌یوه‌ست نه‌بووه‌، بۆیه‌ ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان بڕیار له‌سه‌ر بڕینی په‌یوه‌ندی نێوان كۆمپانیاكانی دیكه‌ی ته‌له‌فون‌و مۆپایل له‌گه‌ڵ كۆڕه‌ك ده‌دات.

كۆمپانیای كۆڕه‌ك خاوه‌ندارێتی بۆ سیروان بارزانی، برازای مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

739 جار خوێندراوەتەوە
21/03/2019

بابەتی زیاتر