Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌در هه‌وڵی‌ دوورخستنه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ له‌ پۆستی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌دات


په‌یام

به‌ پاساوی‌ "شكستهێنان له‌ ئه‌ركه‌كه‌یدا"، موقته‌دا سه‌در هه‌وڵی‌ دوورخستنه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ له‌ پۆستی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌دات.

به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ ژماره‌یه‌ك میدیای عێراقی‌ بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، موقته‌دا سه‌در سه‌ركرده‌ی ڕه‌وتی‌ سه‌در و هاوپه‌یمانیی سائیروونی‌ براوه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ هه‌ڵبژاردن، ده‌ستی به‌ هه‌وڵه‌كانی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ پۆستی‌ سه‌رۆكوه‌زیران كردووه‌.

به‌پێی‌ هه‌واڵه‌كه‌، موقته‌دا سه‌در پێی‌ وایه‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ له‌ چه‌ند مانگی‌ ڕابردوودا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌ له‌ ئه‌ركه‌ده‌یدا و، نه‌یتوانیوه‌ ئه‌دایه‌كی باش له‌ ڕووی خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ پێشكه‌ش بكات.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ "سه‌در پلانی وایه‌ پرسی‌ دوورخستنه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌ پۆسته‌كه‌ی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ هاوپه‌یمانیی‌ سائیروونه‌وه‌ له‌ په‌رله‌مان و لایه‌نگرانیه‌وه‌ بجووڵێنێت". هه‌روه‌ها بۆ جێگرتنه‌وه‌شی‌ بیر له‌ دانانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشوو ده‌كاته‌وه‌.

عادل عه‌بدولمه‌هدی‌ كه‌ وه‌ك كاندیدی هاوبه‌شی شیعه‌كان له‌ په‌رله‌ماندا هه‌ڵبژێردراوه‌، له‌ تشرینی یه‌كه‌می‌ 2018ـه‌وه‌ له‌ پۆستی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراقدا ده‌ستبه‌كار بووه‌.


316 جار خوێندراوەتەوە
20/03/2019

بابەتی زیاتر