Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روحانی: ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت سه‌رله‌نوێ‌ حوكمی‌ گه‌له‌كه‌مان بكاته‌وه‌


په‌یام


سه‌رۆكی‌ كۆماری ئیسلامیی‌ ئێران ڕایگه‌یاند: ئامانجی‌ ئه‌مریكا گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ تاران و گرتنه‌ ده‌ستی‌ حكومی‌ گه‌لی‌ ئێران.

حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆكی‌ كۆماری ئیسلامیی‌ ئێران، له‌ میانی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا له‌ دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ساڵی‌ 1397ی‌ هه‌تاویی‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی‌، ڕایگه‌یاند "ئه‌مریكا ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ به‌ زیادكردنی فشاره‌كانی بۆ سه‌ر ئێران، بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ تاران".

سه‌رۆككۆمای‌ ئێران وه‌ك ئاماژه‌یه‌ به‌ سه‌رده‌می‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ پاشایه‌تیی‌ پێشووی‌ ئێران، وتیشی‌ "ئه‌مریكا به‌ سه‌پاندنی‌ سزاكان ده‌یه‌وێت سه‌رله‌نوێ‌ حوكمی‌ گه‌له‌كه‌مان بكاته‌وه‌".
ڕۆحانی‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ ڕێگه‌ به‌ هه‌نگاوێكی‌ له‌و شێوه‌یه‌ ناده‌ن و، ڕایگه‌یاند "گه‌یشتنی ئه‌مریكا به‌و ئامانجه‌ مه‌حاڵه‌".

240 جار خوێندراوەتەوە
19/03/2019

بابەتی زیاتر