Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. به‌رپرسی‌ ئاژانسی پاراستن و زانیاری‌ سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین ده‌كات


په‌یام

به‌رپرسی‌ ئاژانسی پاراستن و زانیاری‌ _ زانیاری‌، به‌ مه‌به‌ستی‌ بینینی‌ كار و خزمه‌ته‌كانی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ به‌خشین له‌ نزیكه‌وه‌، به‌یاوه‌ری موحه‌مه‌د حه‌كیم، كارگێری ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ی‌ كردو له‌ به‌رامبه‌ر كاره‌كانی‌ پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ به‌خشین ده‌ربڕی‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ش ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد گرفته‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی چاره‌سه‌ر كردوه‌.


لاهور شێخ جه‌نگی‌ به‌رپرسی‌ ئاژانسی پاراستن و زانیاری‌ _ زانیاری‌، له‌ میانی‌ سه‌ردانی‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی‌ به‌خشین، وتی‌: ناوبانگی‌ زۆری‌ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی‌ بیستووه‌ كه‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ گرنگه‌ بۆ خزمه‌ت به‌ خه‌ڵكی‌ فه‌قیر و هه‌ژار و، پشتیوانیی‌ خۆیشی‌ بۆ هه‌ر هاوكارییه‌كی‌ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ده‌ربڕی‌. ناوبراو وتیشی‌ "له‌ هه‌رگرفتیكی‌ ئیداریشدا گه‌ر خاوه‌ن ماف بن، ئه‌وا پشتیوانییان ده‌كات".

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كرد "ئامانجی‌ لاهوور شیخ جه‌نگی‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان، ته‌نها بینین و هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ كار و خزمه‌ته‌كانی‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان بووه‌". جه‌ختی‌ له‌وه‌ش كرده‌وه‌ گرفته‌كانی‌ رابردوویان له‌گه‌ڵ ته‌ندورستی‌ چارسه‌ر كردووه‌...


3873 جار خوێندراوەتەوە
18/03/2019

بابەتی زیاتر