Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بەرشەلۆنە سەركەوتنێكی گەورەی تۆماركرد



په‌یام ـ سپۆرت


لەمیانەی یارییەكانی هەفتەی 28ی خولی لالیگای ئیسپانیا یانەی ریاڵ بیتیس لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی كرد.


نیوەی یەكەمی یارییەكە بە پێشكەوتنی یانەی بەرشەلۆنە كۆتاییهات بە دوو گۆڵی بێ وەڵام هەردوو گۆڵەكەش ئەستێرەی یانەكە لیۆنێل مێسی تۆماریكرد لە خولەكەكانی (18 و 47)ی یارییەكەدا.

لەنیوەی دووەم یانەی خاوەن یاریگا هەوڵی زۆری دا لە پێناو كەمكردنەوەی جیاوازی یارییەكەو تۆماركردنی گۆڵێك بەڵام لویس سوارێز لە خولەكی (63) لویس سوارێز گۆڵی سێیەمی بۆ یانەی بەرشەلۆنە تۆمار كرد، لەگەڵ ئەوەی لەخولەكی (2) لۆرینزۆ مۆرن گۆڵێكی بۆ یانەی خاوەن یاریگا تۆماركرد، بەڵام دوای تەنها سێ خولەك لیۆنێل مێسی گۆڵی سێیەمی خۆی و چوارەمی یانەی بەرشەلۆنەی تۆمار كرد.

بەم بردنەوەیە یانەی بەرشەلۆنە بە كۆكردنەوەی 66 خاڵ ریزبەندی یەكەمی یانەكانی ئیسپانیای گرتوە.

مێسیش بە تۆمار كردنی هاتریك لەم یارییەدا ژمارەی هاتریكەكانی لەگەڵ رۆناڵدۆ یەكسان كردەوەو لە ئێستادا هەر یەكەیان خاوەنی 34 هاتریكن لە لالیگادا.

410 جار خوێندراوەتەوە
18/03/2019

بابەتی زیاتر