Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وان.. دوای توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵی ڕووباره‌كان ڕاوچیه‌كان ده‌ستیان به‌ ڕاوه‌ماسی كرده‌وه‌

په‌یام

دوای توانه‌وه‌ی سه‌هۆڵی به‌نداوی زه‌رنه‌ك له‌ شاری وان له‌ باكوری كوردستان كه‌ به‌شێكی زۆری به‌ستبووی، راوچییانی ماسی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر كاره‌كه‌یان.

له‌ وه‌رزی زستاندا به‌شێكی زۆر رووی ئاوی به‌نداوه‌كه‌ به‌هۆی كه‌شوهه‌وای ساردی ناوچه‌كه‌وه‌ ماوه‌ی سێ مانگه‌ به‌ستوویه‌تی، ئێستاش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه‌ به‌شێكی سه‌هۆڵه‌كه‌ تواوه‌ته‌وه‌ و راوچییانی ماسی ناوچه‌كه‌ ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ ده‌ستكردنه‌وه‌ به‌ راوه‌ ماسی ته‌واوكردووه‌.

راوچییه‌كان له‌و شوێنانه‌ی سه‌هۆڵه‌كه‌ی تواوه‌ته‌وه‌، ده‌ستیان به‌ راوه‌ماسی كردووه‌ و به‌ فرۆشتنی ماسی بژێویی ژیانیان ده‌سته‌به‌رده‌كه‌ن.

راوچیانی‌ ماسی له‌ باكووری كوردستان ده‌ڵێن توانه‌وه‌ی ته‌واوی سه‌هۆڵه‌كه‌ تا مانگی نیسان ده‌خایه‌نێت، هاوكات هه‌فته‌ی سێ جار راوده‌كه‌ن و هه‌ر جارێك 15 بۆ 20 كیلۆگرام ماسی ده‌گرن و بژێویی ژیانیانی پێ دابین ده‌كه‌ن.

480 جار خوێندراوەتەوە
17/03/2019

بابەتی زیاتر