Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

زێدان گەڕایەوە ریاڵ


پەیام 

راھێنەری بە رەگەز فەڕەنسی، زەینەددین زیدان ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە شوێنی سانتیاگو سۆلاری ئەرژەنتینی گرتە ئەستۆ.

یانەی ریاڵمەدریدی ئیسپانی رایگەیاند کە کۆتایی بە گرێبەستەکەی راھێنەری ئەرژەنتینی سانتیاگۆ سۆلاری ھێناوە و گرێبەستێکی تا ٣٠ حوزەیرانی ٢٠٢٢ لەگەڵ زەینەددین زیدان بۆ ئەو پۆستە واژوو کردووە.

زێدان بۆ ماوەیەکی زۆر درێسی یانەی ریاڵمەدریدی لەبەرکردووە و چەندین سەرکەوتنی گەورەی لەگەڵ ئەو یانەیە وەک یاریزان بەدەستھێناوە، و ساڵی ٢٠١٦ بووە راھێنەری ئەو یانەیە و سێجار لەدوای یەکتر پاڵەوانییەتی UEFA بۆ ئەو یانەیە بەدەستھێناوە. ھاوکات دوو جار جامی سوپەری UEFA و جامی جیھانی یانەکانی فیفا و یەک جاریش خولی لالیگای ئیسپانی و پاڵەوانیەتی جامی سوپەری ئیسپانیای بۆ ریاڵمەدرید بەدەستھێناوە.

ریاڵمەدرید بە راھێنەرایەتی جولێن لۆپێتێگیۆ و سۆلاری لە ٢٧یەمین ھەفتەی لالیگا تەنھا ٥١ خاڵی کۆکردەوە و ١٢ خاڵ لە دوای یانەی بەرشەلۆنەی پێشەنگی خولەکە مایەوە.

دواتریش ریاڵمەدرید لەبەرامبەر بەرشەلۆنەی رووبەڕووی دۆڕان بوویەوە و ماڵئاوایی لە جامی شای ئیسپانیا کرد.

353 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2019

بابەتی زیاتر