Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌م هۆکارانە وادەکەن ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به‌نزین زۆرتر بسوتێنێت


پەیام 

بەشێک لە شۆفێران لایان سەیردەبێت کە ئۆتۆمبێلەکانیان لە رێژەی خۆی زیاتر بەنزین دەسوتێنێت، ئەمانە هەندێک هۆکارن وادەکەن کە ئۆتۆمبێلەکەت بەنزینی زیاتر لە رێژەی خۆی بسوتێنێت. 

رادیۆی ترافیک ئێف ئێم لە پەڕەی تایبەتی خۆی کۆمەڵێک هۆکاری بڵاوکردووەتەوە کە دەبنە هۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکان بە رێژەیەکی زیاتر بەنزین بسوتێنن. 

- لەکاتی شۆفێریدا نابێ لە ١٢٠ کیلۆمەتر لەسەعاتێکدا خێراییت تێپەڕێت، دەنا ٤٠% سوتەمەنی لەباری ئاسایی زیاتر سەرف دەکات.

- بارکردنی کێشی زیاتر لەئاسایی خۆی و کردنەوەی جامەکان، دەبێتە ھۆی زیادبونی ھێزی کێش کردن و کاریگەری فشاری ھەوا لەسەر ئۆتۆمبیلەکە، ئەمەش ئۆتۆمبیلەکە پێویستی بەھێزی زیاتر و سەرفکردنی زیاتری سوتەمەنییە. .

- شۆفێری لەرێگا قەرەباڵغەکان و زیاتر ئیستۆپ و بەنزین پێ پێدانان بەرێژەی ٧٥% بەنزین زیاتر سەرف دەکات.

- چاک نەکردنی ئۆتۆمبێلەکە و گرفتی پلاکەکان و دابەزینی ھەوای ناو تایەکان و گرفتی ھەستیارەکانی گەرمی، ھەمووی دەبنە ھۆی زیاتر سەرفکردنی بەنزین.

3351 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2019

بابەتی زیاتر