Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حاته‌می: به‌توندی به‌رپه‌رچی رێگری ئیسرائیل له‌ فرۆشتنی نه‌وت ئێران ده‌ده‌ینه‌وه‌


په‌یام

وه‌زیری به‌رگریی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ ئیسرائیلی‌ دایه‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: به‌ توندی‌ به‌رپه‌رچی‌ هه‌ر ڕێگرییه‌كی‌ ئیسرائیل له‌ فرۆشتنی‌ نه‌وتی‌ ئێران ده‌ده‌ینه‌وه‌.

ئه‌میر حاته‌می، وه‌زیری به‌رگریی كۆماری‌ ئیسلامیی‌ ئێران، ڕایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر هێزی ده‌ریایی ئیسرائیل ببێته‌ له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م فرۆشتنی نه‌وتی ئێران و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، به‌ توندی به‌رپه‌رچی‌ ده‌ده‌نه‌وه‌".

ئه‌میر حاته‌می‌ وتیشی‌ "له‌ ئه‌گه‌ری‌ ڕێگریی‌ ئیسرائیل له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ نه‌وتی‌ ئێران، وڵاته‌كه‌ی‌ توانای‌ پێویستی‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ و، كۆمه‌ڵگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تیش هه‌نگاوێكی‌ له‌و شێوه‌یه‌ له‌ ئیسرائیل قبووڵ ناكات".
وه‌زیری‌ به‌رگریی‌ ئێران جه‌ختی‌ له‌وه‌ش كرده‌وه‌ "هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ توانای‌ ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ به‌ باشترین شێوه‌ به‌رگری‌ له‌ كه‌شتیوانیی‌ ئێران بكه‌ن".

ئه‌م لێدوانه‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئێران پاش ئه‌وه‌ هات كه‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو بنیامین ناته‌نیاهۆی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند: له‌ دوای‌ سه‌پاندنی‌ سزاكانی ئه‌مریكاوه‌، ئێران هه‌وڵ ده‌دات له‌ ڕێگه‌ی‌ ده‌ریایی‌ قاچاخه‌وه‌ نه‌وت بفرۆشێت و، هێزی‌ ده‌ریایی‌ ئیسرائیلیش ڕووبه‌ڕووی‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ ده‌بێته‌وه‌.


202 جار خوێندراوەتەوە
14/03/2019

بابەتی زیاتر