Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی ناوه‌ندی موچه‌ی سێ مانگی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی ره‌وانه‌كردووه‌


په‌یام


وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕی زیاتر له‌ 724 ملیار دیناری بۆ هه‌رێم ناردوه‌ كه‌ پێكدێت له‌ مووچه‌ی سێ مانگی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێمی كوردستان.

به‌پێی نوسراوێكی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ره‌زامه‌ندی داوه‌ له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕی زیاتر له‌ 724 ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان.

له‌ نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ پێكدێت له‌ مووچه‌ی مانگه‌كانی 3 و جیاوازی مووچه‌ی مانگی 1 و 2 ی ئه‌مساڵ.
ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ حكومه‌تی هه‌رێم پێشتر رایگه‌یاندبوو كه‌ به‌غدا 522 ملیار دیناری بۆ هه‌رێمی كوردستان ناردووه‌.

هه‌رچه‌نده‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری عێراق جیاوازی مووچه‌ی مانگی 1 و 2 ی ناردووه‌، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكراینه‌كردوه‌ كه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌دات به‌ فه‌رمانبه‌ران بۆ جیاوازی مووچه‌ی مانگه‌كانی‌ رابردوو یان نا.

1273 جار خوێندراوەتەوە
12/03/2019

بابەتی زیاتر