Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مڕۆ مووچەی فەرمانبەرانی 3 وەزارەتی دیکە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت

په‌یام

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئه‌مڕۆ 3 شەممە 12-3-2019 مووچەی مانگی‌ 12 ی‌ 2018 ی‌ فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی تەندروستی‌و دادو شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەشدکرێت.

سەرچاوەكه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێم راشیگه‌یاند: لەگەڵ ئەو 3 وەزارەتە، ئەنجوومەنی دادوەری و زیندانیانی سیاسیش مووچە وەردەگرن، مووچه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌  دیكه‌ش بەهەمان ریزبەندی مانگەکانی پێشتر ده‌بێت.

دوێنێش وەزارەتی دارایی ئه‌گه‌رچی‌ پشووی‌ فه‌رمیش بوو، مووچەی یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگەو فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەتەکانی دارایی و پەروەردەی دابەشکرد. 

پاش 3 ساڵ لە دەرچوونی بڕیاری پاشەکەوتی مووچە، رۆژی‌ 8 ی‌ 3 ی‌ 2019  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری پاشەکەوتی مووچەی هەڵوەشاندەوە و لەم مانگەوە هەموو فەرمانبەران بەبێ پاشەکەوت مووچە وەردەگرن.

1195 جار خوێندراوەتەوە
12/03/2019

بابەتی زیاتر