Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنه‌كه‌ی بۆ سبه‌ینێ‌ هه‌ڵگرت‌و كابینه‌ی حكومه‌تیش ته‌واونه‌كرا

په‌یام

په‌رله‌مانی عێراق كۆبوویه‌وه‌ و به‌بێ ئه‌وه‌ی‌  كابینه‌ی حكومه‌ت ته‌واو بكرێت، كۆبونه‌وه‌كه‌ بۆ سبه‌ینێ‌ هه‌ڵگیرا.

دانیشتنی دووه‌می وه‌رزی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌ هۆڵی ئاسایشی نیشتیمانیی پێشوو به‌ڕێوه‌چوو.
له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌مواری سێ پڕۆژه‌ یاسا كرا له‌ناویاندا هه‌مواری پڕۆژه‌یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ره‌گه‌زنامه‌، جگه‌ له‌ ده‌نگدان بۆ ماده‌ی (72)ی هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان.

هه‌رچه‌نده‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ی بۆ سبه‌ینێ هه‌ڵگرت، به‌ڵام نه‌ له‌ دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مرۆ و نه‌ له‌ كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێشدا پرۆسه‌ی ته‌واوكردنی پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت گفتوگۆ و ده‌نگدانی له‌سه‌ر ناكرێت، له‌كاتێكدا هێشتا متمانه‌ نه‌به‌خشراوه‌ته‌ چوار كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی عێراق.

221 جار خوێندراوەتەوە
11/03/2019

بابەتی زیاتر