Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بۆچی زیاتر له‌هاویندا تایه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌ته‌قێت؟



فوئاد جه‌لال ـ ترافیك ئێف ئێم

تایه‌ به‌شێكی گرنگی ئۆتۆمبێله‌‌و پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پشكنینی بۆ بكرێت‌و چاودێریی بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌مته‌رخه‌می كردن له‌ته‌ماشاكردنی تایه‌كان، ژیانی شۆفێرۆ سه‌رنشینه‌كان ده‌خاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌. 
لێردا ئه‌وه‌تان بۆ ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ بۆچی زیاتر تایه‌ی ئۆتۆمبێل له‌هاویندا به‌به‌راورد به‌وه‌رزی زستان ده‌ته‌قێت. 

كاتێك شۆفێر به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام چاودێریی تایه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌كات‌و دڵنیا ده‌بێته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌ تایه‌كان ڕاده‌ی پێویست هه‌وایان تێدابێت‌و هاوكات تایه‌كان كۆن‌و ستۆك نه‌بوون، له‌و ئه‌گه‌ره‌دا شۆفێر گرفتی تایه‌كانی نابێت. 
به‌ڵام كاتێك تایه‌كان ڕاده‌ی پێویست هه‌وای تێدا نه‌بێت، ئه‌وا به‌تایبه‌تی له‌وه‌رزی هاویندا لێخشان‌و فشاری تایه‌كان كه‌ هه‌وایان كه‌مه‌ زیاتر ده‌كات‌و گه‌رم ده‌بن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ته‌قینی تایه‌كه‌‌و كه‌وتنه‌وه‌ی ڕووداوی هاتوچۆ‌و كاره‌سات. 


700 جار خوێندراوەتەوە
11/03/2019

بابەتی زیاتر