Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حەسەن رۆحانی گەیشتە بەغدا


په‌یام 


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 11-3-2019 حەسەن رووحانی سەرۆککۆماری ئیسلامی ئێران، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.


به‌پێی زانیارییه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان، سەردانەکەی رووحانی ماوه‌ی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و سەردانەکەش لەسەر داوای سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراقە. لەمیانەی ئەو سەردانەدا رووحانی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بوارە جیاوازەکان و فراوانترکردنیان لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراقی تاوتوێ دەکات. 


پێش ئەوەی بەرەو عێراق بەڕێبکەوێت، رووحانی لە فڕۆکەخانەی مێهرئابادی تاران راگەیاند: ناکرێت پەیوەندی نێوان ئێران و عێراق بە پەیوەندییەکانی وڵاتێکی داگیرکاری وەک ئەمریکا بەراورد بکرێت، ئەمریکا لە ناوچەکەدا نەخوازراوە، ئەو بۆمبانەی ئەمریکییەکان بەسەر عێراق و سووریا و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بەریان داوەتەوە، ناکرێت لە یاد بکرێن، هاوکات هەڵوێستی برایانەی ئێرانیش بەرامبەر وڵاتانی ناوچەکە لە بیری ئەو وڵاتانە دەمێنێتەوە.  


حەسەن رووحانی داوایکرد، ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و ئێران بۆ 20 ملیار دۆلار بەرزبکرێتەوە و گوتی، وڵاتەکەی پێویستی زۆر هەیە و، دەکرێت عێراق دابینیان بکات، پلانی گرنگیان لەمیانەی ئەو سەردانە هەیە. هەروەها ئاماژەی بە راکێشانی هێڵی ئاسنی نێوان هەردوو وڵات کرد و گوتی پەرە بە رێگەی گەیاندنی نێوان هەردوو وڵات دەدەن.


رووحانی باسی لە دامەزراندنی ناوچەی پیشەسازی هاوبەشکرد و گوتی، پیاوانی کاری ئێران یاوەریی سەردانەکەی دەکەن، کۆبوونەوەی ئابووری ئەنجام دەدەن و دیداریشی لەگەڵ سەرکردەکانی هۆزەکان و سەرکردە سیاسییەکانی عێراق دەبێت. 




بڕیارە رۆحانی ئێران لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمان و گەورە بەرپرسانی دیکەی عێراق کۆببێتەوە، هەروەها سەردانی شاری نەجەف دەکات و چاوی بە عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەکان دەکەوێت.

259 جار خوێندراوەتەوە
11/03/2019

بابەتی زیاتر