Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ سبه‌ینێوه‌ دابەشکردنی مووچە بەبێ پاشەکەوت دەستپێدەکات

په‌یام

رێباز حەملان، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: هەموو هەوڵێک دەدەن پێش نەورۆز بەبێ پاشەکەوت مووچەی مانگی‌ 12 فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەشبکەن، له‌ سبه‌ینێشه‌وه‌ دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات.

وەزیری دارایی راشیگەیاند: "لەدوای ئەو بڕیارەی رۆژی رابردوو کە لە ئەنجوومەنی وەزیران دەرکرا لەسەر لادانی پاشەکەوتی مووچە، ئەمڕۆ هاتووین کە پێداچوونەوە  به‌ لیستەکەمان بکەین چونکە ئەوەی پێشتر ئامادەمان کردووە بە پاشەکەوتەوە بووه‌ و ئێستا خەریکین هەمان لیست بەبێ پاشەکەوت ئامادە بکەین".

رێباز حەملان وتیشی: "لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 بەبێ پاشەکەوت دەکرێت، دابەشکردنەکەش لەوەزارەتی پێشمەرگەوە دەستپێدەکات".

دەربارەی بڕی پاشەکەوتکراوی موچەی فەرمانبەران وه‌زیری‌ دارایی ئاشکرایکرد، ١٠ ملیار دۆلار قەرزی فەرمانبەران لای حکومەتی هەرێمە.

1318 جار خوێندراوەتەوە
09/03/2019

بابەتی زیاتر