Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پێنج سه‌ربازی عێراقی به‌ ته‌قه‌ی هاوڕێیه‌كیان كوژران

په‌یام

له‌ ڕووداوێكی ته‌قه‌كردن له‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازییدا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی عێراق كوژران.

شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگیی عێراق بڵاویكرده‌وه‌: له‌ ڕووداوێكی ته‌قه‌كردندا له‌نێو یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌ خۆرئاوای به‌غدا، پێنج سه‌رباز كوژران.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگیی رؤذى 8 ى 3 ى 2019 له‌ یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازییدا له‌ خۆرئاوای به‌غدا سه‌ربازێك ته‌قه‌ی له‌ هاوڕێكانی كردووه‌‌و به‌وهۆیه‌وه‌ پێنج سه‌ربازی هاوڕێی كوشتووه‌".

ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌ "سه‌ربازه‌ ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی پڕۆسه‌ سه‌ربازییه‌كانی به‌غداوه‌ ده‌ستگیر كراوه‌‌و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌".

هه‌ر له‌و ڕووداوه‌دا سه‌ربازی شه‌شه‌م بریندار بووه‌‌و له‌ دۆخێكی مه‌ترسیداردایه‌‌و قوربانییه‌كانیش خه‌ڵكی نه‌جه‌ف‌و بابل‌و زیقار  و به‌غدادن.

شه‌وی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردووش له‌ بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعش له‌سه‌ر ڕێگه‌ی مه‌خمور ـ موسڵ شه‌ش ئه‌ندامی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كوژران‌و 30ی دیكه‌یش بریندار بوون.


294 جار خوێندراوەتەوە
09/03/2019

بابەتی زیاتر