Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کۆمەڵێک توانای سەرسوڕهێنەری چاو بزانە


پەیام 

دەگوترێت چاو ئاوێنەی رۆحە، دەرخەری هەست و نەخۆشییەكانی خاوەنەكەیەتی و بەیەكێك لە بێهێزترین ئەندامەكانی جەستە دادەندرێت، بەڵام ئەوەی زۆربەمان دەربارەی نازانین ئەوەیە، كە چاو چەند توانایەكی سەرسووڕهێنەریشی هەیە، لەوانە:

توانای بینینی تیشكی كارۆموگناتیسی هەیە

تیشكی كارۆموگناتیسی درێژیی شەپۆلەكەی لەنێوان 390 بۆ 700 نانۆمەترە، ماوەیەكی زۆربوو زاناكان پێیانوابوو چاو توانای بینینی ئەم تیشكەی نییە، بەڵام لە كۆتاییەكەیدا زانایانی زانكۆی سانت لوویس لە واشنتن بۆیان دەركەوت، كە لەژێر هەلومەرجی تایبەتدا، چاو توانای بینینی ئەو تیشكانەی هەیە و دەتوانێت سوودی لێببینێت بۆ هاندانی تۆڕی چاو، ئەمەش سوودی دەبێت بۆ ئەو كەسانەی كە ناتوانن ببینن.

توانای خۆتیماركردنی هەیە

چاو توانایەكی زۆری هەیە بۆ خۆتیماركردن لە ماوەی 48 كاژێر لە رووشانی، یان لە كاتێكدا، كە چینی پارێزەری بیلبیلە برینداردەبێت، ئەگەر برینەكەی قووڵنەبێت و نەبێتە هۆی هەوكردن، چاو خۆی تیماری دەكات.

چالاكترین ماسولكەی هەیە

دڵ بەوەناسراوە، كە بەهێزترین ماسوولكەی هەیە، بەڵام ئەوەی زۆر ئاشكرا نییە ئەوەیە، كە چاو چالاكترین ماسولكەی هەیە، ماسوولكەكانی چاو بەردەوام لە قوڵایی چاڵی چاو دێنە پێشەوە بۆئەوەی لە شتەكان وردببنەوە، لە یەك كاژێر كتیب خوێندنەوە، چاو 10 هەزارجار جوڵەی هارمۆنی دەكات.

هاوێنەی چاو لە هاوێنەی كامێرا خێراترە

ئەو كامێرایانەی، كە لە شتەكان ورددەبنەوە لە چاو هێواشترن، بیلبیلە كاتێك لە شتێك ورد دەبێتەوە بەپێی قەبارە و دووریی ئەو شتە بچووك و گەورە دەبێت و ئەم جوڵەیەشی لەبەشێكی چركەدا دەكات، ئەمەش لە كاتێكدا هاوێنەی كامێرا كاتێكی زیاتری دەوێت بۆ ئەنجامدانی هەمان كار.

چاو ترووكاندن

چاوترووكاندن لە یەك لەسەر سێی چركە ئەنجامدەدرێت، هەرچەندە پێدەچێت جوڵەیەكی خۆنەویستبێت، بەڵام لە راستیدا ئەم جووڵەیە بۆ پاككردنەوەی چاوە لە وردیلەكانی تۆز و پیسی.

چاوەكان یارمەتی یەكتر دەدەن

ئەگەر یەكێك لە چاوەكانت نەخۆشبێت و دیدەت تەواونەبێت، چاوەكەی دیكە هەوڵی زۆر دەدات و یارمەتی دەدات بۆ ئەوەی كێشەی بینینت نەبێت.

سەرچاوە: بێست ڤیژن

601 جار خوێندراوەتەوە
07/03/2019

بابەتی زیاتر