Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێتی‌ سبه‌ینێ كۆده‌بێته‌وه‌و تاوتوێی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت ده‌كات


په‌یام


سبه‌ینیَ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان كۆده‌بێته‌وه‌و تاوتوێی‌ پرسی‌ به‌شداریكردن له‌ حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات‌و هاوكات كاندیدی‌ بۆ پۆسته‌ به‌ركه‌وته‌كانی‌ دیاریده‌كات.

له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان له‌باره‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌ به‌ میدیاكانی‌ راگه‌یاند، "تا ئێستا یەکێتی خۆی یەکلانەکردووەتەوە چ پۆستێک وەردەگرێت، کۆبوونەوە دەکات لەو بارەیەوە و بەرکەوتەکانی خۆی دیاری دەکات، دواتر لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان گفتوگۆ و دانوستانیان لەسەر دەکات، ئەوکات ناوی کاندیدەکان دیاری دەکرێن".

هاوكات ئه‌ندامێكی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان دەڵێت " بۆ دابه‌شكردنی‌ پۆسته‌كانی‌ حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان؛ یه‌كێتی‌ رێكه‌وتنێكی‌ تر له‌گه‌ڵ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ـدا ده‌كات ".

بێگەرد تاڵەبانی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان  راشیگه‌یاندووه‌" تا ئەم ساتەی قسەی تێدا دەکەم یەکێتی باسی پۆستەکانی لەناوخۆی حیزب وه‌ لەگەڵ پارتی-ش نەکردووە ".

بێگەرد تاڵەبانی، له‌میانه‌ی‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی‌ كوردی‌ ده‌نگی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه‌، یه‌كێتی‌ تەنها ڕێکەوتنە سیاسیەکەی له‌گه‌ڵ پارتی‌ واژۆ کردووە، لەو ڕێکەوتنە سیاسیەی نێوان پارتی و یەکێتی-ش باسی دابەشکردنی پۆستەکان نەکراوە.

تاڵه‌بانی‌ روونیده‌كاته‌وه‌، ئەوە ڕێکەوتنێکی جیاوازە چاوەڕێی ئەو ڕێککەوتنەین کە لەچەند ڕۆژی داهاتوو لەنێوان پارتی و یەکێتی دەکرێت بۆ دابەشکردنی پۆستەکان بۆ ئەوەی بەرچاومان ڕوون بێت یەکێتی چ پۆستێک وەردەگرێت دوای ئەوە یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەوڵدەدات کاندیدەکان بۆ پۆستەکانی پەرلەمان و حکومەت کەوەریدەگرێت یەکلایی بکاتەوە.

ده‌شڵێت: هەر لەسەرەتای دانوستانەکانەوە یه‌كێتی هەمیشە پەیامی ئەوەبووە کە پۆست هێندە گرنگ نیە بەلایەوە ئەوەندەی ڕێکەوتنی سیاسی پێ گرنگە کە بابەتی شێوازی حکومڕانی و پێکەوە کارکردن لەبەغداد و ناوچە دابڕێنراوەکانی هەرێمی پێ گرنگ بوو، حەتمەن ئەم ڕێکەوتنە باسی پۆستی تێدا نەبووە بەڵام کە ڕێکەوتنەکە واژۆ کرا بۆ ئەوەیە واتای ئەوەی یەکێتی ئیتر بەشداری دەکات لەم حکومەتە وە بەرچاوی ڕوونە کەبنەمای بەشداریکردنەکەی چۆنە."

هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان پرس کاندیدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رێواز فایەق رایگه‌یاند "لەناو یەکێتی سیناریۆی دووساڵ بەدووساڵ بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان پێشنیاز نەکراوە". 

رێواز فایەق، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند "ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بەمزووانە کۆدەبێتەوە بۆ داواکردنی ئەو پۆستانەی لە کابینەی نوێ داوای دەکات، ھەروەھا ئەنجوومەن بڕیار دەدات لەسەر ئەوەی کێ کاندیدە بۆ چ پۆستێک". 

رێواز فایەق لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان لە پەراوێزی دیداری سلێمانی وتی: "ئەگەر وەک یەکێتی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانمان وەرگرت ئەوکات یەکێکم لە کاندیدانی ئەو پۆستە".

242 جار خوێندراوەتەوە
07/03/2019

بابەتی زیاتر