Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عادل عەبدولمەهدی: ئامادەی هاوکارین لە گواستنەوە و دادگایکردنی داعشە بیانییەکانی سوریا


پەیام 

سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق ئاماده‌یی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ دیله‌ داعشه‌ بیانییه‌كانی‌ سووریا بۆ وڵاته‌كانیان پیشاندا.

عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق، له‌ كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا ڕایگه‌یاند: "عێراق ئاماده‌یه‌ یارمه‌تی پێشكه‌ش بكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دیله‌ بیانییانه‌ی داعش كه‌ له‌ سووریا ده‌ستگیر كراون، به‌ مه‌به‌ستی دادگاییكردن بۆ وڵاته‌كانیان بگوازێته‌وه‌".

عادل عه‌بدولمه‌هدی وتیشی "ڕه‌نگه‌ وڵاتان بۆ گواستنه‌وه‌ی دیله‌ بیانییه‌كانی داعش كه‌ له‌ سووریا ده‌ستگیر كراون، داوای یارمه‌تی له‌ عێراق بكه‌ن له‌وانه‌ش فه‌ڕه‌نسا".

ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ئێستادا ڕاوبۆچوونی جیاواز هه‌یه‌ له‌باره‌ی دۆسیه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دیله‌ ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش و، دادگاییكردن و گواستنه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كانیان. سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكاش داوای‌ له‌ وڵاتانی‌ ئه‌ورووپی‌ كردووه‌ كه‌ دیله‌كان وه‌ربگرنه‌وه‌ و له‌ وڵاته‌كانی‌ خۆیان دادگاییان بكه‌ن.

260 جار خوێندراوەتەوە
27/02/2019

بابەتی زیاتر