Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق: 20 هه‌زار پزیشك عیراقیان جێهێشتوه‌


په‌یام

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق ئاشكرایكرد به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی‌ سه‌ر ژیانیان، 20 هه‌زار پزیشك عیراقیان جێهێشتوه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ كێشه‌ی كه‌میی پزیشك دروستبوه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند له‌ چه‌ند ساڵی رابردودا نزیكه‌ی 20 هه‌زار پزیشك عیراقیان جێهێشتوه‌ و گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیان كردوه‌.
سه‌یف به‌در وتیشی پزیشكی عیراقی به‌توانایه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ وڵاتانی جیهان پێشوازییان لێده‌كه‌ن، چونكه‌ ئاماده‌ی كاركردنن و خاوه‌نی شاره‌زاییه‌كی‌ زۆر باشن.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق رونیكردوه‌ته‌وه‌، هۆكاری كۆچكردنی پزیشكانی عیراقی بۆ كێشه‌ی موچه‌ و هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ژیانیان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و موچه‌یه‌ی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی وه‌ریده‌گرن زۆر كه‌مه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی روبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه‌ هۆكاری دووه‌مه‌ بۆ كۆچكردن.


254 جار خوێندراوەتەوە
26/02/2019

بابەتی زیاتر