Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کێپا روونکردنەوە دەدات


په‌یام ـ سپۆرت


کێپا ئاریزابالاگا، گۆڵپارێزی یانەی چێڵسی ئینگلیزی روونکردنەوە لەسەر ئەو رووداوە دەدات کە لەنێوان خۆی و ماوریزیۆ ساری، راهێنەری یانەکەی روویدا.


دوای ئەوەی لە دوایین خولەکەکانی یارییەکەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە یاریی کۆتایی جامی کاراباو، راهێنەر ویستی گۆڕانکاری بە کێپا بکات و گۆڵپارێزەکە نەهاتە دەرەوە، ئەم رووداوە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و ماوریزیۆ ساری، راهێنەری یانەکەشی بەتەواوی توڕەکرد.

دوای یارییەکە کێپا لە لێدوانێکدا کە سکای سپۆرت بڵاویکردووەتەوە دەڵێت، من نامەوێت ببمە هۆی دروستبوونی کێشە، لەنێوان من و ساری تەنیا لێک تێنەگەیشتنێک روویدا، من هەستمکرد راهێنەر بەهۆی پێکانەوە دەیەوێت گۆڕانکاریم پێبکات، بەڵام من بە تیمی پزیشکیم گوتبوو کە بە راهێنەر بڵێن دەتوانم بەردەوام بم.


کێپا بەرامبەر ئەوەی بەرامبەر راهێنەری یانەکەی کردی داوای لێبوردن دەکات و دەڵێت تەنیا هۆکارەکە ئەوەبوو لێک تێنەگەیشتوون، دەنا من بەهیچ شێوەیەک نامەوێت بێ رێزی بەرامبەر بڕیاری راهێنەر بکەم.
لەلایەن خۆیەوە دەیڤد لویز، بەرگریکەری یانەکە پاڵپشتی خۆی بۆ کێپا دووپاتدەکاتەوە و دەڵێت، تەنیا هۆکاری ئەو رووداوە لێک تێنەگەیشتن بووە، کێپا پێی وابوو کە راهێنەر بەهۆی پێکانەوە گۆڕانکاریی پێدەکات، نەیزانیووە کە گۆڕانکارییەکە بەهۆی لایەنی هونەرییەوە دەکرێت.


لویز لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، کێپا هەستی بە هیچ ئازارێک نەدەکرد، بەڵام لە یارییەکەدا کاتی ئەوە نەبوو کە روونکردنەوە بدەین کە پلانەکە هونەرییە، نەک بەهۆی پێکان.

749 جار خوێندراوەتەوە
25/02/2019

بابەتی زیاتر