Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌لاوی: نه‌وه‌ی سێیه‌می هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر به‌ڕێوه‌یه‌ و زۆر مه‌ترسیدارتره‌

په‌یام

ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی، پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازی له‌ عێراق راگه‌یاند و هۆشداریشیدایه‌ به‌رپرسانی عێراق له‌باره‌ی داروخانی‌ ئاسایشی ولاَت.

ئه‌یاد عه‌لاوی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ییدا له‌ به‌غدا رایگه‌یاند كه‌ پێكهاته‌یه‌كی سیاسی نوێیان به‌ناوی مینبه‌ری عێراق دروستكردووه‌.

له‌ به‌شێكی قسه‌كانیدا عه‌للاوی وتی‌ له‌ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵی رابردودا عێراق رووبه‌ڕووی كاره‌ساتێك بوویه‌وه‌ و ناوچه‌كه‌ و جیهانیش زیاتر دابه‌ش بوون و عێراق و پرۆسه‌ی سیاسی ناوچه‌كه‌ش باوه‌شی بۆ ئه‌و دابه‌شبوونه‌ كردۆته‌وه‌.

 سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی، هۆشداریدا له‌ دروستبوونی‌ گروپێكی هاوشێوه‌ی‌ وه‌كو داعش و وتی‌ نه‌وه‌ی سێیه‌می هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر به‌ڕێوه‌یه‌ كه‌ له‌وانه‌ی پێشتر مه‌ترسیدارتره‌.

عه‌لاوی وتیشی ره‌وشی ناوچه‌كه‌مان به‌ شێوه‌یه‌ك له‌باره‌، له‌بری له‌ناوبردنی تیرۆر و دوورخسته‌نه‌وه‌ی مه‌زهه‌بگه‌رایی، باوه‌شی بۆ كردوونه‌ته‌وه‌  و زیاتر ده‌بێته‌ مه‌یدانی گرژی و داڕمان.


342 جار خوێندراوەتەوە
24/02/2019

بابەتی زیاتر