Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هۆزه‌كانی نه‌ینه‌وا داوای مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌كه‌ن

په‌یام

وته‌بێژی هۆزه‌كانی نه‌ینه‌وا داوای مانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌كات‌و ده‌ڵێت "ئه‌و هێزانه‌ی‌ داوای ده‌ركردنی‌ ئه‌مریكیكه‌كان ده‌كه‌ن سه‌ر به‌ ئێرانن".

شێخ مزاحم حوێت وته‌بێژی هۆزه‌كانی نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازیی پله‌ باڵای ئه‌مریكی كۆبوونه‌ته‌وه‌ و بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق پێڕاگه‌یاندن.

وته‌بێژی هۆزه‌كانی نه‌ینه‌وا وتیشی بوونی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌م قۆناغه‌دا پێویسته‌ و ئه‌وانه‌شی باس له‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ عێراق ده‌كه‌ن ئه‌و هێزانه‌ن كه‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ نزیكن.

سه‌باره‌ت به‌بوونی پڕۆژه‌ یاسایه‌ك بۆ رێكخستنه‌وه‌ی بوونی سه‌ربازیی بیانی له‌ عێراق شێخ مزاحم حوێت وتی ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ بچێته‌ په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێگریی له‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌ بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی‌ ده‌نگی پێنه‌درێت.


281 جار خوێندراوەتەوە
24/02/2019

بابەتی زیاتر