Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی: یه‌ك ملیۆن 800 هه‌زار هاووڵاتیی‌ عێراق به‌ ئاواره‌یی‌ ماونه‌ته‌وه‌


په‌یام

ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاند: یه‌ك ملیۆن 800 هه‌زار هاووڵاتیی‌ عێراق به‌ ئاواره‌یی‌ ماونه‌ته‌وه‌ و پێویستیان به‌ هاوكاری‌ هه‌یه‌.

ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی ڕاپۆرتێكی‌ نوێی‌ سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی‌ ئاواره‌كانی‌ عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌ "سه‌رباری كۆتاییهاتنی داعش، پرسی‌ ئاواره‌كان كۆتایی پێ نه‌هاتووه‌ و، له‌ ئێستادا یه‌ك ملیۆن و 800 هه‌زار كه‌س له‌ عێراقدا ئاواره‌ن".

ڕێكخراوه‌كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ "ئاواره‌كانی‌ عێراق پێویستیان به‌ هاوكاریی مرۆیی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌".

به‌پێی‌ ڕاپۆرته‌كه‌ "نزیكه‌ی چوار هه‌زار خێزانی ئاواره‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان نیشته‌جێن و، له‌سه‌دا 75یشیان به‌ درێژایی ماوه‌ی ئاواره‌ییان له‌ خانووی كرێدا ژیاون".

ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "هاووڵاتیانی ئاواره‌ی عێراق به‌ درێژایی ته‌مه‌نی ئاواره‌ییان گرفتی بێكارییان هه‌بووه‌ و، بۆ ژیانیان پشتیان به‌ قه‌رز و هاوكاریی ڕێكخراوه‌كان به‌ستووه‌".

ڕێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی، هۆكاری سه‌ره‌كیی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی‌ خۆیانی‌ بۆ مه‌ترسیی ئه‌منی و وێرانبوونی خانووه‌كانیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌.


228 جار خوێندراوەتەوە
21/02/2019

بابەتی زیاتر