Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کۆمەڵێک ئامۆژگاری بۆ تواندنەوەی چەوریی ورگ


پەیام 

شارەزایانی بواری خۆراک ئامۆژگاریی خەڵک دەکەن بۆ نەمانی چەوری ورگ و توانەوەی تەنها وەرزشکردن بەس نییە، بەڵکو دەبێت گرنگی بە جۆری خۆراکیش بدرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی گۆڤاری "BMC Medicine"، شارەزایانی بواری خۆراک ڕایدەگەیەنن بۆ نەمانی چەوریی ورگ پێش هەموو شتێک دەبێت سیستمی خۆراکی ڕێکبخرێت، چونکە هەرچەندە هەوڵدان بۆ تواندنەوەی چەوری ورگ کارێکی ئاسان نابێت، تەنانەت لە هۆڵەکانی لەشجوانیشدا کۆتا بەشی جەستە کە چەوریی بتوێتەوە ورگە، سەرەتا لە هۆڵە وەرزشییەکان هەوڵ بۆ تواندنەوەی چەوریی هەردوو قۆڵ و قاچ و پشت و سنگ دەدرێت، لە کۆتاییدا دەست بە تواندنەوەی چەوریی ورگ و ڕان دەدرێت.

هەربۆیە شارەزایانی بواری خۆراک ئامۆژگاریی خەڵک دەکەن سەرەتا لە ڕێکخستنی سیستمی خۆراکەوە دەستپێبکەن، خۆراکی دەوڵەمەند بە پڕۆتین بخۆن بۆ تواندنەوەی چەوریی ورگ، چونکە هەستی تێری بە ڕێژەی ٦٠% زیادەکات و کەمتر خۆراک دەخورێت و وزەی زیاتر بە لەش دەدات.

شارەزایان جەخت لەوە دەکەنەوە، پێویستە گرنگی بە سیستمی خۆراک بدرێت کە دەوڵەمەندبێت ماددە پڕۆتینییەکان بۆ تواندنەوەی چەوریی ورگ، لەوانەش: هێلکە، سنگی مریشک، گۆشتی سور بە بڕی پێویست، بادەم و ماسی توونە.

1717 جار خوێندراوەتەوە
20/02/2019

بابەتی زیاتر