Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق رێکەوتننامەیەکی هاوکاری لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان واژۆ دەکات

پەیام 

 

رێككه‌وتننامه‌یه‌كی پێشكه‌شكردنی هاوكاریی له‌ نێوان نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و عێراقدا به‌ بڕی 41 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار واژو كرا.

له‌ رێوڕه‌سمی واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌كه‌دا وه‌زیری پلاندانان رایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و هاوكارییه‌ی كه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌شی ده‌كات له‌ به‌سڕه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی جددیی له‌رووی خزمه‌تگوزارییه‌وه‌ پشتگوێخراوه‌، ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی گه‌شه‌پێدان ئه‌نجامده‌درێن و سوپاسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیشی كرد بۆ درێژه‌دان به‌ هاوكارییكردنی عێراق له‌ رووی داراییه‌وه‌. 

هاوكات رامۆن بلێكوا باڵیۆزی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌، ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ له‌رێگای واژووكردنی ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه‌ ئابووری عێراق به‌هێزبكه‌ن و هه‌لی نوێی كاركردن بڕه‌خسێنن. 

به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌، شوێنه‌واره‌ مێژوویی و كولتوورییه‌كانی مووسڵ و به‌سڕه‌ كه‌ زیانیان به‌ركه‌وتووه‌، سه‌رله‌نوێ نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه‌ و، له‌ گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری مووسڵدا پشتگیری دارایی هه‌ندێك پڕۆژه‌ی كشتوكاڵ و گه‌شه‌پێدان ده‌كرێت و، هه‌لی كار بۆ گه‌نجان ده‌ڕه‌خسێندرێت.

 

223 جار خوێندراوەتەوە
19/02/2019

بابەتی زیاتر