Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چامپیۆنزلیگ دوو یاریی گرنگ بەخۆیەوە دەبینێت



په‌یام ـ سپۆرت


یارییەکانی چوونی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەردەوامدەبن، ئەمشەو دوو یاریی بەهێز و گرنگ ئەنجامدەدرێن.

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی یانەی لیۆنی فەرەنسی دەبێتەوە، لەو یارییەدا کە کاژێر 23:00 بەکاتی باشووری کوردستان لەسەر یاریگەی لیۆن پارک بەڕێوەدەچێت.
بارسا دوێنێ گەیشتووەتە فەرەنسا و دوایین مەشق و ئامادەکارییەکانی بۆ یارییەکە کردووە و ساموێل ئومتیتی، بەرگریکەری یانەکەش دوای گەڕانەوەی لە پێکان بۆ یارییەکە ئامادەیە، هەرچی یانەی لیۆنە چەند یاریزانێکی بەهۆی پێکانەوە بەشداری لە یارییەکەدا ناکەن، لەپێش هەمووشیانەوە نەبیل فەقیر، ئەستێرەی یەکەمی یانەکە.

لە یارییەکەدا کە لەسەر یاریگەی ئانفێڵد دەکرێت، یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بەرامبەر یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی یارییدەکات، ئەم یارییەش کاژێر 23:00 ئەنجامدەدرێت.


لیڤەرپوول بە پشت بەستن بە مێژووییەکی پڕشنگدار رووبەڕووی باڤارییەکان دەبێتەوە و دەیەوێت لەنێو یاریگە و هاندەرانی هەنگاوی یەکەم بەرەو قۆناخی داهاتوو بهاوژێت.

لیڤەرپوول بە یادەوەری جامی یەکێتی ئەوروپای ساڵی 2001 بەرامبەر بایرن میونشن یارییدەکات، کاتێک لەنێو یاریگە و هاندەرانی بەسەر یانەکە بەسەرکەوت، لە دوایین یارییشیاندا کە لە جامی دۆستانەی ئاودی دابوو لە ساڵی 2017، لیڤەرپوول.

691 جار خوێندراوەتەوە
19/02/2019

بابەتی زیاتر