Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توێژینه‌وه‌یه‌ك: له‌ چه‌ند ده‌یه‌ی داهاتوودا ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوی مێرووه‌كان له‌ناوده‌چن

په‌یام

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیی مێرووه‌كان به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ره‌و له‌ناوچوون ده‌چن‌و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر زه‌وی دروستده‌كات.

گۆڤاری‌ (بیۆلۆجیكاڵ كۆنزه‌رفه‌یشن) توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌‌و نووسی: مه‌ترسیی هه‌یه‌ له‌ چه‌ند ده‌یه‌ی داهاتوودا زیاتر له‌ سه‌دا 40ی مێرووه‌كان له‌ناوبچن.

به‌پێی زانیاری نێو توێژینه‌وه‌كه‌ "هۆكاری‌ له‌ناوچوونی ئه‌و مێرووانه‌ به‌و ڕێژه‌ زۆره‌ بۆ به‌كارهێنانی ده‌رمانی دژه‌ مێروو ‌و مادده‌ی كیمیایی‌و ده‌ردراوی كارگه‌كان‌و پیسبوونی ژینگه‌ی سرووشتیان، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌".

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ كورتكراوه‌‌و پوخته‌ی 73 توێژینه‌وه‌ی بنكۆڵكاریه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی 40 ساڵی ڕابردوودا له‌سه‌ر مێرووه‌كان ئه‌نجامدراون‌و زۆرینه‌یان كاریان له‌سه‌ر ژینگه‌ی ئه‌وروپا ‌و ئه‌مریكا، كردووه‌.

توێژه‌ره‌وان له‌ زانكۆی (سیدنی)‌و (كوینزلاند)ی ئوستورالیا ‌و ئه‌كادیمیای چین بۆ زانستی كشتوكاڵیی بۆچوونیان وایه‌ گرووپی مێرووه‌كان ساڵانه‌ به‌ تێكڕاییه‌كی زۆر ‌و به‌ ڕێژه‌ی له‌سه‌دا دوو و پۆینت پێنج به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ ده‌چن، ئه‌مه‌ش دواجار مه‌ترسی له‌سه‌ر داڕووخانی سیستمی ژینه‌گه‌ی زه‌وی دروست ده‌كات.


450 جار خوێندراوەتەوە
16/02/2019

بابەتی زیاتر