Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رمانگه‌كان له‌ ده‌روازه‌ی سنووریی عه‌رعه‌ر دروستده‌كات

په‌یام

عێراق له‌سه‌ر خه‌رجیی عه‌ره‌بستانی‌ سعودییه‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی فه‌رمانگه‌كان له‌ ده‌روازه‌ی سنووریی عه‌رعه‌ر ده‌كاته‌وه‌.

كاركردن له‌ دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رمانگه‌كانی ده‌روازه‌ی سنووری عه‌رعه‌ر له‌ نێوان عێراق‌و سعودیه‌ به‌رده‌وامه‌‌و خه‌رجییه‌كه‌یشی له‌سه‌ر سعودیه‌یه‌.

وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و نیشته‌جێكردنی عێراق له‌ ڕایگه‌یاند: له‌ ناوچه‌ی (عه‌رعه‌ر)ی هاوسنوور له‌گه‌ڵ سعودیه‌‌و له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 547 دۆنم زه‌وی كۆمه‌ڵگه‌ی فه‌رمانه‌گه‌كان دروستده‌كرێت".

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌دا هاتووه‌ "ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ته‌واوی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌وڵه‌ت، له‌ (پاسپۆرت، گومرك، كوالێتی جۆری‌و دروستی ئاژه‌ڵ)له‌ خۆده‌گرێت".

ده‌روازه‌ی سنووریی عه‌رعه‌ر، تاكه‌ ده‌روازه‌ی سنوورییه‌ له‌ نێوان سعوودیه‌ و عێراقدا كه‌ 812 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ سنووریان له‌نێوانیاندا هه‌یه‌، دوای ئه‌وه‌ی عێراق له‌ ساڵی 1990 كوێتی داگیر كرد، سعودیه‌ سه‌رجه‌م په‌یوه‌ندییه‌ دیپلۆماسییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا پچڕاند‌و ئه‌و ده‌روازه‌ سنوورییه‌شی داخست.


319 جار خوێندراوەتەوە
16/02/2019

بابەتی زیاتر