Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

محه‌مه‌د حه‌لبوسی: هاوپه‌یمانی چاكسازی و بنیاتنان بوونی بنكه‌ی سه‌ربازیی بیانی له‌ عێراق ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌


په‌یام

سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، و فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی چاكسازی و بنیاتنان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، رایانگه‌یاند بوونی هێز و بنكه‌ی سه‌ربازیی بیانی له‌ عێراق ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌.


محه‌مه‌د حه‌لبوسی و عه‌ممار حه‌كیم كۆبوونه‌وه‌ و له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، دوایین پێشهاته‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق-یان تاوتوێكرد.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی چاكسازی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ورده‌كاری زیاتری له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، محه‌مه‌د حه‌لبوسی و عه‌ممار حه‌كیم جه‌ختیانكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بوونی هێز و بنكه‌ی سه‌ربایی بیانی له‌ عێراق ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌پێویستیان زانیوه‌ كه‌ گرنگه‌ حكوومه‌تی فیدرال هه‌ڵوێست و دیدی خۆی له‌باره‌ی ئه‌وه‌ بخاته‌ڕوو كه‌ بوونی هێزی بیانی له‌ عێراق تا چه‌ند پێویسته‌.

هه‌فته‌ی رابردوو سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاندبوو كه‌ داوایه‌ك له‌باره‌ی دووباره‌ رێكخستنه‌وه‌ی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق دراوه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران.

له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژبه‌ داعش، پێنج هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ عێراق جێگیركراون و دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكاش جه‌ختی‌ له‌وه‌كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ هێزی وڵاته‌كه‌ی بۆ چاودێریكردنی ئێران له‌ عێراق ده‌مێنێته‌وه‌.

245 جار خوێندراوەتەوە
14/02/2019

بابەتی زیاتر