Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی سنوری سوریا ده‌كات


په‌یام

فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، عێراق هێزی زیاتری ره‌وانه‌ی سنوری سوریا كردوه‌ و چه‌كدارانی داعش ناتوانن دزه‌بكه‌نه‌ ناوچه‌كه‌.

یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ دژی داعش، عێراقیش سنوری توندتر كردوه‌ته‌وه‌ و رێگری ده‌كات له‌ دزه‌كردنی چه‌كدارانی داعش.

فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق باسی له‌وه‌شكرد، سنوری نێوان سوریا و عێراق له‌لایه‌ن سوپا، حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنور پارێزراوه‌ و خه‌نده‌ق لێدراوه‌ و به‌رده‌وام هێزه‌كان و فڕۆكه‌كانی سوپای عێراقیش چاودێری ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن.

259 جار خوێندراوەتەوە
11/02/2019

بابەتی زیاتر