Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

تا ئێستا ملیۆنێك‌و 800 هه‌زار كه‌س له‌ عێراق به‌ ئاواره‌یی ماونه‌ته‌وه‌

په‌یام

ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نن: تائێستا ملیۆنێك و 800 هه‌زار كه‌س له‌ عێراق به‌ ئاواره‌یی ماونه‌ته‌وه‌.

ڕێكخراوی خاچی سوری نێوده‌وڵه‌تی له‌ ڕاپۆرتێكیدا بڵاویكرده‌وه‌ دوای ساڵێك له‌ كۆتاییهاتنی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ره‌كییه‌ سه‌ربازیه‌كان، نزیكه‌ی یه‌ك له‌ سه‌ر سێی ئاواره‌كان هێشتا له‌ كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین.

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو ملیۆنێك و 800 هه‌زار كه‌س هێشتا له‌ ناو عێراقدا به‌ ئاواره‌یی ماونه‌ته‌وه‌ و نه‌گه‌ڕانه‌ته‌وه‌ شوێنه‌كانی خۆیان.

خاچی سور ڕوونیكردووه‌ته‌وه‌ شه‌ڕه‌ گه‌وره‌كان له‌ عێراق له‌ كۆتاییدایه‌، به‌ڵام كاریگه‌ری شه‌ڕه‌كه‌ له‌ شوێنه‌كانی وه‌كو فه‌لوجه‌ و موسڵ گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستی وێرانكاری كه‌ چاككردنه‌وه‌ی زۆر سه‌خته‌.

پێشتریش پیته‌ر مورێر سه‌رۆكی خاچی سور ڕایگه‌یاندبوو: ساڕێژكردنی ئه‌و برینانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كانه‌وه‌ له‌ عێراق دروستبوون كارێكی سه‌خته‌.


213 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2019

بابەتی زیاتر