Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێزێكی‌ ئه‌مریكی‌ له‌سنووری‌ نێوان سوریاو عێراق جێگیربووه‌


په‌یام

بەرپرسێکی خۆجێی و سەرچاوەیەکی سەربازی رایانگەیاند کە ھێزێکی پشتیوانی سەربازیی ئەمریکا گەیشتووەتە ناوچەی تەنەف رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار نزیک سنووری عێراق لەگەڵ سووریا.

بە گوتەی ئەو دوو سەرچاوەیە، ئەو ھێزە پشتیوانییەی ئەمریکا، پێشتر لە بنکەی عەین ئەسەد-وە رەوانەی ناوچەی تەنەف رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار سنووری عێراق لەگەڵ سووریا کرابوو.

بەرپرسێکی خۆجێی ئەنبار له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌: "ھێزە پشتیوانییەکەی ئەمریکا لە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازیی جۆری ھەمەر و تۆپخانە و چەکی قورس پێکھاتووە و لەئێستادا لە ناوچەی تەنەف ٤٩٠ کیلۆمەتر رۆژئاوای شاری رومادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار جێگیرکراوە".

ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشدا بە ئامانجی پاراستنی سنووری عێراق لەگەڵ سووریا، ئەو ھێزە پشتیوانیەی ئەمریکا رەوانەی ناوچەی تەنەف کرابوون، بە تایبەتیش کە لەئێستادا ئۆپەراسیۆن بۆسەر دوایین پێگەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە دیوی سووریا بەڕێوەدەچێت.

306 جار خوێندراوەتەوە
10/02/2019

بابەتی زیاتر