Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بەم خاڵانە كەسایەتی منداڵەكەت بەهێز بكە


پەیام 

منداڵان چینێکی هەستیاری کۆمەڵگەن، بەوپێیەی رەفتار و کردارەکان بەتەنیا کۆپی دەکات و توانای بڕیاردانی نییە، بۆیە هەوڵدان بۆ بەهێزکردنی کەسایەتی منداڵ ئەرکی دایبابە. 

ئەم خاڵانەی خوارەوە بژاردەی ئەو خاڵانەن کە دەکرێت دایباب بەکاری بهێنێت بۆ بەهێزکردن و کاریگەرکردنی کەسایەتی منداڵەکەی. 

– به‌هیچ جۆرێک لێی مه‌ده‌‌و قه‌سه‌ی ناشرینی پێ مه‌ڵێ، چونکه‌ گرێی ده‌روونی بۆ منداڵه‌که‌ت دروستده‌کات.

_ فێری بکه‌ وشه‌ی به‌یارمه‌تیت لەگەڵ سوپاس به‌کاربهێنێت له‌کاتێکدا که‌ بیه‌وێت شتێک به‌کاربهێنێت، که‌ هی خۆی نه‌بێت.

_ رووی تێ بکه‌ کاتێک قسه‌ت بۆ ده‌کات‌و به‌ وردی گوێ له‌ قسه‌کانی بگره‌‌و وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی بده‌ره‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ست به‌ سووکی‌ و هیچبوونی خۆی ده‌کات، که‌ به‌وه‌ش دواجار که‌سێتی لاوازده‌بێت‌و متمانه‌به‌خۆبوونی نامێنێت.

_ هه‌وڵ بده‌ مناڵه‌که‌ت نه‌ترسێنی‌و به‌ ئارامی له‌گه‌ڵیدا بدوێ، چونکە بوونی ترس کاردانەوەی لەسەر داهاتووی دەبێت و کەسێک دەبێت دوور لە رۆحی سەرکەشی. 

_  له‌ناو منداڵاندا‌و لای هیچ که‌سێک مه‌یشکێنه‌وه‌‌و خاڵه‌ لاوازه‌کانی باس مه‌که‌.

_ به‌ بێ ئیزنی مناڵه‌که‌ت شته‌کانیی فڕێمه‌ده‌، پرسی پێ بکه‌، بۆئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ بوونی خۆی بکات.

_ گه‌ر چوی بۆ ژوری مناڵه‌که‌ت له‌ده‌رگای بده‌، با ئه‌ویش فێربێت کاتێک بچێته‌ ژورێکی دیکه‌ له‌ ده‌رگا بکات.

– قسه‌ به‌منداڵه‌که‌ت مه‌بره‌، تا ئه‌ویش فێربێت قسه‌ به‌ که‌س نه‌بڕێت.

625 جار خوێندراوەتەوە
08/02/2019

بابەتی زیاتر