Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توێژینه‌وه‌کان سەلماندویانە ته‌ندروستی گه‌ده‌ پەیوەندی بە تەندروستی دەروونەوە هەیە


پەیام 

توێژینه‌وه‌ زانستییه‌كان سه‌لماندوویانه‌ ته‌ندروستی گه‌ده‌ په‌یوه‌ندیی به‌ ته‌ندروستی ته‌واوی جه‌سته‌‌و ته‌نانه‌ت لایه‌نی ده‌روونییشه‌وه‌ هه‌یه‌.

توێژینه‌وه‌ زانستییه‌ نوێیه‌كان جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی گرنگ له‌ نێوان ته‌ندروستی گه‌ده‌‌و ته‌ندروستی ده‌روون‌و پاراستنی كێش‌و جووڵه‌‌و ته‌ندروستی كۆئه‌ندامی به‌رگری جه‌سته‌دا، هه‌یه‌.

به‌پێی زانیارییه‌ ته‌ندروستییه‌كان ملیاره‌ها به‌كتریای سوودبه‌خش له‌ گه‌ده‌ی مرۆڤدا ده‌ژین، له‌و باره‌شه‌وه‌ (گلین گیبسۆن) مامۆستای زانستی زینده‌وه‌رزانی ورد له‌ زانكۆی (ڕیدینگ) له‌ به‌ریتانیا به‌ ڕۆژنامه‌ی (ته‌له‌گراف)ی ڕاگه‌یاند: ئه‌و به‌كتریا سوودبه‌خشانه‌ پێویستییان به‌ چاودێریی هه‌یه‌ تا به‌سه‌ر هاوتا زیانبه‌خشه‌كانیاندا سه‌ربكه‌ون.

(گلین گیبسۆن) ده‌ڵێ: له‌سه‌دا 70ی سیستمی به‌رگری له‌شی مرۆڤ له‌ گه‌ده‌یدایه‌، هه‌روه‌ها له‌سه‌دا 90ی مادده‌ی (سیرۆتونین) كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ به‌خشینی به‌خته‌وه‌ری به‌ مرۆڤ به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ گه‌ده‌دا به‌رهه‌م دێت. 

زانست ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات هاوسه‌نگی ڕانه‌گرتن له‌ نێوان به‌كتریای زیانبه‌خش‌و سوودبه‌خشدا چه‌نده‌ها گرفتی ته‌ندروستی وه‌ك (هه‌وكردنی گه‌ده‌‌و جومگه‌كان، قه‌ڵه‌وی، شێرپه‌نجه‌ ‌و خه‌مۆكی‌و چه‌ندین جۆری نه‌خۆشی دیكه‌) لێده‌كه‌وێته‌وه‌.

617 جار خوێندراوەتەوە
07/02/2019

بابەتی زیاتر