Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بەم رێگایانە چاوەکانت بپارێزە و بینینت باشتر بکە


پەیام 

چاوەکانمان پێداویستییەکی هەم سەرەکی ژیانن و هەم لە ئەندامە ناسکەکانی لەشی مرۆڤە، بۆیە پاراستنیان مایەی بەردەوامیدانە بە ژیان. 

سەنتەری بێست ڤیژن تایبەت بە نەخۆشییەکانی چاو بەم خاڵانەی خوارەوە رێنمایی هاوڵاتیان دەکات لە چۆنیەتی پاراستنی چاوەکانیان. 

مێشکی تۆ لە چاوەکانتەوە لە ھەموو ھەستەوەرەکانی ترت زیاتر وزە وەرئەگرێت. لە ٧٠٪‏ وزەی جەستە لە ڕێگەی چاوەکانتەوە سەرف ئەکرێت. لەبەرئەوە پێویستە چاوەکانت لە زەرەر بپارێزیت.

١. ھەوڵ بدە ئەو خواردنانە بخۆ کە زۆر خۆر لێیان ئەیات.

ھەوڵبدە کە نانی ئێوارەت بڕێکی زۆر لە میوە زەرد و پرتەقاڵییەکانی تیابێت وەک لیمۆ و پرتەقاڵ وە ھەروەھا زۆربەی جۆری سەوزەکان وە زەردێنەی ھێلکەش. 

لەم خواردنانەدا بڕێکی زۆر لە زیوزانسین و لیوتینیان تێدایە. ئەم ماددانە یارمەتی تۆڕەی چاوەکان ئەیەن کە لە زوو تێک چوون بەدووربێت لە تەمەنی پیریدا، کە یەکێکە لە ھۆکارە سەرەکییەکانی لەدەستدانی بینای لە پیریدا. 

زانایان باس لەوە ئەکەن کە ئەو کەسانەی زۆرتر ئەو خواردنانە ئەخۆن کە ڕەنگیان زەردە زۆر کەمتر تووشی تێکچوونی تۆڕەی چاو ئەبن لە پیریدا. ھەروەھا ئەو سەوزەوکانیش کە ڕەنگی تۆخیان ھەیە ھەمان کاریگەر دروست ئەکەن وەک: برۆکلی، سڵق، سپێناخ و کولەکە.)پێویستە لە کاتێکەوە بۆ کاتێکی تر بۆنی ماددە مەیک ئەپەکانت بکەیت.

٢) منداڵەکانتان بنێرنە دەرەوە و نێو سەوزایی: 

مانەوەی منداڵەکانتان لە ژوورەوە ڕەنگە کاریگەری خراپی ھەبێت لەسەر بینای مناڵەکانتان بە تایبەتی بۆ دوور بینی. زانایان لە گۆڤاری ئۆفثالمۆلۆجی ئەوەیان ڕوونکردۆتەوە کە ئەو مناڵانەی زۆرتر لە دەرەوە ئەبن لەبەر خۆر بیناییان باشترە و لە ھەمان کاتتدا سەیرکردنی شتەکان لە دوورەوە بۆ بینایی زۆر باشترە وەک لە سەیرکردنی شتەکان لە نزیکەوە.

٣) پشکنین بکە بۆ نەخۆشی ئاوی ڕەشی چاو لە لای پزیشکی پسپۆڕ. ئەم نەخۆشییە کە زۆربەی کات بەھۆی بەرزی پەستانی نێو چاوەکانەوە دروست ئەبێت، یەکێکە لە ھۆکارە سەرەکییەکان بۆ لەدەستدانی بینایی.

دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە لە سەرەتای دروستبوونیدا، ئەتوانێت ڕزگارت بکات لە مردنی خانەکانی دەماری چاو ئەویش بەھۆی بەکارھێنانی قەترەی تایبەت بەم نەخۆشییە. 

کۆمەڵەی نێودەوڵتی نەخۆشی ئاوی ڕەش، پێشنیازی ئەوە ئەکەن کە ھەموو دوو ساڵ جارێک پشکنین بۆ ئاوی ڕەش بکەیت، بە تایبەت کە تەمەنت ئەگاتە چل ساڵی کە لەم تەمەندا مەترسی تووش بوون زیاتر ئەکات، ھەروەھا بۆ ئەو کەسانەی کە نزیک بینن لەگەڵ ئەوانەش کە نەخۆشی شەکرەیان ھەیە.

٤) ھەوڵبدە لە کاتی ئیش کردندا پشوو وەربگریت وەک زانایانی نەخۆشییەکانی چاو لە کالیفۆڕنیا ڕایانگەیاندووە کە بەتایبەت کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر لەبەردەم کۆمپیوتەر و ڕووناکیدا لە نزییکەوە ئیش ئەکەیت مەترسی تووشبوونت بە نزیک بینی زیاد ئەکات. 

لە کاتی ئیشکردندا پشوو وەربگرە ئەویش بە ھەستان لە شوێنی ئیشەکەت و گەڕان بە ناو ئۆفیسەکەدا و سەیر کردنی شتی دوور. 

زوو زوو بیری خۆتی بھێنەرەوە کە پێویستە ڕێست بە چاوەکانت بدەیت. ئەتوانیت بۆ ئەمە ئەلارمی مۆبایلەکەت وا لێ بکە کە ھەموو سی خولەکێک بیرت بخاتەوە کە ئەبێت ڕێست بە چاوەکانت بدەیت و لەسەر مێزی ئیش کردنەکە ھەڵبستیت و بۆ ماوەی سی چرکە سەیری تەنی دوور بکەیت.

٥)پێویست ناکات ھەموو کاتێک و زوو بە منداڵەکەت بڵێی کە نابێت یاری بە ئایپاد و کۆمپیوتەر و پلەیستەیشن بکات و تووشی دڵەڕاوکێیان بکەیت چونکە ئەمانە زیانی زۆر ناگەیەنن بە چاوەکان. بەڵام ئەتوانی زیاتر ئامۆژگارییان بکەیت کە لە دەرەوە و لەبەر تیشکی خۆر یاری بکەن لەگەڵ ھاوڕێکانیاندا.

٦)چاویلکەی تایبەت بەکاربھێنە لە کاتی ئیشکردندا:

کاتێک کە ئەچیت بۆ مەلەوانی چاویلکەی مەلەوانی بەکارئەھێنیت بۆ ئەوەی کلۆر نەچێتە نێو چاوەکانتەوە، ئەی ئایا بیر لە مەترسی بەکارنەھێنانی چاویلکە نەکردۆتەوە کاتێک کە لە نزیکەوە ئیشێک ئەکەیت!

لە کاتی ئیشی لەحیمی و کۆسەرە کردن و ئیشی تەکنیکی سەیارە و دارتاشی و ئیشکردن لە باخدا و زۆر ئیشی تر کە ڕەنگە ببێتە ھۆی ئەوەی کە زیان بە چاوەکان بگەیەنێت ئەویش لە ڕێگەی چون ژوورەوەی تەنی بێگانە بۆ نێو چاوەکان و بە تایبەتی زیان گەیاندن بە گلێنەی چاو کە ڕەنگە ڕووشاوی لە گلێنەدا دروست بکات و ئەمەش حاڵەتێکی مەترسیدارە و ئازرێکی زۆری بەدوادا دێت و ڕەنگە ببێتە ھۆی ھەوکردنی چاوەکان.

٧)ڕۆشتن بە پێ بۆ ماوەی چل خولەک: 

ئەگەر نەخۆشی ئاوی ڕەشی چاوت ھەیە یاخود مەترسی ئەوە ھەیە کە تووشی ئاوی ڕەشی چاو ببیت (بۆ نموونە لەو خێزانانەدا کە ئاوی ڕەشی چاو لە ئەندامێک یان زیاتردا ھەیە)، ئەوا ئەگەر جەستەیەکی ڕێک و تەندروستت ھەبێت ئەم مەترسییە کەم ئەکەیتەوە. 

لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە ماوەی بیست ساڵی خایاندووە، ئەوە دەرکەوتووە کە ئەو نەخۆشانەی ئاوی ڕەشی چاویان ھەبووە و ڕۆژانە بۆ ماوەی چل خولەک ڕۆشتنیان ئەنجام داوە، پەستانی نێو چاوەکانیان زۆر بە باشی دابەزییوە و تەنانەت ھەنێک لە نەخۆشەکان وازیان لە بەکارھێنانی دەرمان ھێناوە.

٨)خۆت بە دوور بگرە لە کێشانی جگەرە:

ھەروەک چۆن جگەرە کێشان کاریگەری خراپی ھەیە بۆ سەر ئەندامەکانی تری جەستەت، بەھەمان شێوە کاریگەری خراپی ھەیە بۆ سەر چاوەکانت.

جگەرە کێشان کاریگەرییەکی خراپی ھەیە لەسەر تێکچوونی تۆڕەی چاو لە پیرییدا. زانایان ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە کە پەیوەندی ھەیە لە نێوان شێرپەنجەی سییەکان و تێکچوونی تۆڕەی چاو بە پیری. ئەم مەترسییەش بەردەوام ئەبێت تا دە ساڵ دووای جگەرە کێشانیش.

٩) لە کاتی بەکارھێنانی ھەوای ناو سەیارە و سبلیت و بابەتەکانی تری فێنک کەرەوە، ئەوا با ھەواکە ڕووی لە قاچەکانت بێت نەک ڕووی لە چاوەکان بێت چونکە ئەمە ئەبێتە ھۆی وشک بوونەوەی چاوەکانت. ئەمەش ئەبێتە ھۆی ھەوکردن و لەوانەشە برینداری لە گلێنەی چاو دروست بکات.

١٠) ماسی بخۆ بۆ ئەوەی چاوت لە وشکی بپارێزیت

لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە خواردنی ماسی چاوەکان لە وشکی ئەپارێزێت. بە تایبەت لە ھاوڵاتییە بەساڵاچووەکاندا کە چاویان زۆر تووشی وشکی ئەبێت و بەھۆی ھەواوە فرمێسکی چاویان زووتر وشک ئەبنەوە. 

لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە ئەو کەسانەی ماسی کەم ئەخۆن زۆرتر تووشی وشک بوونەوەی چاوەکان و خوران و سووربوونەوە ئەبن. ئەگەر ئەو کەسانەی ناتوانن ماسی بخۆن ئەتوانن ئۆمیگا ٣ (omega -3)بە حەب وەربگرن.

١١) لە چاوکردنی چاویلکەی دژە خۆر زۆر پێویستە بۆ بە دوور بون لە وشکبوونەوەی چاوەکان و پاراستنیان لە تیشکی سەروو وەنەوشەیی بە تایبەتی لە ڕۆژی خۆرەتاودا. 

زانایان پێشنیاری ئەوەش ئەکەن کە چاویلکە پێویستە لە ڕۆژی ھەوراوی و تەپوتۆز کە ئەمانەش ئەبنە ھۆی وشک بوونەوەی چاوەکان. ھەوڵ بە لە ھەڵبژاردنی چاویلکەدا، جۆرێک ھەڵبژێرە کە زۆر بە باشی دژی تیشکی سەروو وەنەوشەیی بێت.

١٢) لە کاتی بە کارھێنانی لاپتۆپدا، شاشەی لاپتۆپەکەت نزمکەرەوە بۆ ئەوەی پێڵوی سەرەوەی چاوت نزمبێتەوە و چاوەکانت زوو زوو تەڕ ببن و لە وشکبوونەوە بە دوور بن.

1049 جار خوێندراوەتەوە
07/02/2019

بابەتی زیاتر