Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هادی عامری: عێراق نابێته‌ شوێنێك بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر هیچ وڵاتێكی تر


په‌یام

فه‌رمانده‌ی میلیشیای شیعی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی فەتح له‌ په‌رله‌مانی عێراق هادی عامری رایگه‌یاند كه‌ ئه‌وان رێگه‌ به‌وه‌ ناده‌ن خاكی وڵاته‌كه‌یان به‌كاربهێنرێت به‌ ئامانجی هێرشكردنه‌ سه‌ر وڵاتێكی تر.

عامری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و ریفۆرمدا وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ چه‌ندین ئاسته‌نگیان هه‌یه‌ كه‌ پێویستی به‌ تێپه‌ڕین هه‌یه‌ له‌وانه‌ بوونی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌ وڵاتدا.

عامری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئه‌وان رێگه‌ به‌بوونی سه‌ربازیی ئه‌مریكا ناده‌ن له‌ عێراق و وتی، ''عێراق نابێته‌ شوێنێك بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر هیچ وڵاتێكی تر به‌ سعوودیه‌شه‌وه‌. ده‌ستوور، رێگر بە بوونی سه‌ربازی بیانی ره‌ت ده‌كاته‌وه‌".

274 جار خوێندراوەتەوە
06/02/2019

بابەتی زیاتر