Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا یارمه‌تییه‌كانی بۆ فه‌ڵه‌ستین راگرت

په‌یام

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی یارمه‌تییه‌كانی بۆ فه‌ڵه‌ستین راگرتووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڵاویكردۆته‌وه‌ ده‌ڵێت: وڵاته‌كه‌ی یارمه‌تییه‌كانی بۆ فه‌ڵه‌ستین راگرتووه‌.

له‌به‌شێكی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، واشنتۆن له‌سه‌ر داوای ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی فه‌ڵه‌ستین، ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی كه‌ پێشكه‌ش به‌ فه‌ڵه‌ستینی ده‌كرد، رایگرتووه‌
له‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، تاكاتێكی نادیار ئه‌و یارمه‌تییانه‌ بۆ فه‌له‌ستین  ڕاده‌گیرێت. 

لای خۆیه‌وه‌ ئاژانسی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌ حكوومه‌تی فیدرالی ئه‌مریكا، پشتڕاستیكرده‌وه‌ كه‌ واشنتۆن یارمه‌تییه‌كانی بۆ فه‌ڵه‌ستین راگرتووه‌.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌مینداری لیژنه‌ی جێبه‌جێكاری رێكخراوی رزگاریخوازی فه‌ڵه‌ستین، سائیب عه‌ریقات رایگه‌یاندبوو كه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڵه‌ستین، رامی حه‌مده‌ڵڵا داوای له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كردووه‌ یارمه‌تییه‌ ئه‌منییه‌كان كه‌ پێشكه‌ش به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی فه‌ڵه‌ستینی ده‌كات، رابگرێت.

204 جار خوێندراوەتەوە
02/02/2019

بابەتی زیاتر