Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نادال و جیۆكۆڤیچ یاریی كۆتایی پاڵەوانێتی ئوستورالیای كراوه‌ دەکەن


پەیام 

لە پاڵەوانێتیی ئوستڕالیای کراوەدا، ریزبه‌ندی یه‌كه‌می جیهان له‌سه‌ر ئاستی پیاوان، نۆڤاك جیۆكۆڤیچ، بۆ یاریی كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ سه‌ركه‌وت.

لە یارییەکی قۆناغی نیوه‌ی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا لەسەر ئاستی پیاوان، کە لە شاری مێڵبۆرنی ئوستڕالیا بەڕێوەدەچێت، نۆڤاك جیۆكۆڤیچی سڕبی و یه‌كه‌می ریزبه‌ندیی جیهان به‌ره‌وڕووی لۆكاس پویڵی ٢٨ه‌می ریزبه‌ندیی جیهان بوویه‌وه‌.   

نۆڤاك جیۆكۆڤیچ توانی به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر و به‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌نجامه‌كانی ٦-٠، ٦-٢ و ٦-٢ یارییه‌كه‌ بباته‌وه‌ و بۆ جاری حه‌وته‌م بگاته‌ یاریی كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌. 

جیۆكۆڤیچ له‌ مێژووی وه‌رزشیی خۆیدا شه‌ش جار بووه‌ته‌ پاڵه‌وانی پاڵه‌وانێتیی ئوستڕالیای كراوه‌ و له‌ یاریی كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌دا كه‌ بڕیاره‌ رۆژی ٢٧ی كانوونی دووه‌م به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ره‌وڕووی دووه‌می ریزبه‌ندیی جیهان، رافائیل ناداڵی ئیسپانی ده‌بێته‌وه‌. 

578 جار خوێندراوەتەوە
25/01/2019

بابەتی زیاتر