Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای واست به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ پارێزگاری له‌پۆسته‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌


په‌یام

ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای واست به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ، محه‌مه‌د مه‌یاحی له‌ پۆستی پارێزگار دوورخسته‌وه‌.

ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای واست له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ دانیشتنێكی بۆ تاوتوێكردنی داواكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری دانانی‌ محه‌مه‌د مه‌یاحی وه‌ك پارێزگاری واست ئه‌نجامداوه‌.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ له‌ میانی دانیشتنه‌كه‌دا، به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای واست، محه‌مه‌د مه‌یاحی له‌ پۆسته‌كه‌ی درووخرایه‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ میانی دانیشتنه‌كه‌دا جێگری پارێزگار، عادل زرگانی دیاری كرا كاروباری پارێزگاكه‌ به‌ڕێوه‌ببات تا ئه‌و كاته‌ی پارێزگارێكی نوێ بۆ جێگره‌وه‌ی محه‌مه‌د مه‌یاحی هه‌ڵده‌بژێردرێت.

له‌ مانگی تشرینی دووه‌می رابردوودا، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای واست، محه‌مه‌د مه‌یاحی وه‌ك پارێزگاری نوێ هه‌ڵبژارد، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی پارێزگاری پێشوو، محه‌مه‌د عه‌بد ره‌زا بوو به‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران



280 جار خوێندراوەتەوە
23/01/2019

بابەتی زیاتر