Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یەکەم جار چۆن و کەی چایی هێنرا بۆ سلێمانی


134 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا بۆ یه‌كه‌مجار چایی هێنرایه‌ شاری سلێمانی و له‌وێشه‌وه‌ به‌ كوردستاندا ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند.

ساڵی 1885 بازرگانێكی شاری سلێمانی به‌ ناوی (مه‌لا محه‌مه‌دی مه‌لا غه‌فوور) بۆ كاری بازرگانی ده‌چێته‌ وڵاتی ئێران، له‌وێ ته‌ماشا ده‌كات له‌ دوكانی قاوه‌خانه‌كان خه‌ڵكیی شتێك ده‌خۆنه‌وه‌ كه‌ قاوه‌ نییه‌، به‌ڵكو پێی ده‌ڵێن چایی.

مه‌لا محه‌مه‌دیش داوای چاییه‌ك ده‌كات، كه‌ ده‌یخواته‌وه‌ به‌لایه‌وه‌ خواردنه‌وه‌یه‌كی خۆش ده‌بێت، بۆیه‌ پاش ته‌واوبوونی كاروباری بازرگانیه‌كه‌ی ده‌چێته‌ بازاڕ هه‌ندێك چایی و سه‌ماوه‌ر و قۆری و كتری و پیاڵه‌ و ژێرپیاڵه‌ و شه‌كر ده‌كڕێت و ده‌یهێنێته‌وه‌ بۆ شاری سلێمانی.

ناوبراو له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌ست ده‌كات به‌ خواردنه‌وه‌ی چایی و خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كیش ده‌بیستن مه‌لا محه‌مه‌د شتێكی هێناوه‌ پێی ده‌ڵێن چایی و زۆر خۆشه‌، ئیتر به‌ مه‌به‌ستی چایی خواردنه‌وه‌ شه‌وانه‌ ده‌چن بۆ ماڵی مه‌لا محه‌مه‌د و هه‌موو فێری چایی خواردنه‌وه‌ ده‌بن.

مه‌لا محه‌مه‌دی مه‌لا غه‌فووریش له‌وكاته‌وه‌ به‌دوا به‌ مه‌لا محه‌مه‌دی چایی ده‌ناسرێت و پاش خۆیشی مه‌لا ئه‌حمه‌دی كوڕی هه‌ر به‌ مه‌لا ئه‌حمه‌دی چایی ده‌ناسرێت.
ماڵی مه‌لا محه‌مه‌دی چایی له‌ گه‌ڕه‌كی ده‌رگه‌زێن له‌ خوار ماڵی عیزت به‌گی وه‌سمان پاشا بوو، حه‌وشه‌یه‌كی فراوانی هه‌بوو، باخێكی خۆش و گه‌وره‌ی تێدابوو. پاش كۆچی دوایی مه‌لا محه‌مه‌د، له‌ ساڵانی گرانییه‌كه‌ مه‌لا ئه‌حمه‌دی كوڕی خانووه‌كه‌ی فرۆشت به‌ حاجی ئه‌حمه‌دی پیرۆز.

شیاوی باسه‌ پێشتر له‌ سلێمانی و شاره‌كانی كوردستان قاوه‌ و قاوه‌خانه‌ هه‌بوو، به‌ڵام تا ئه‌وكاته‌ چایی بوونی نه‌بوو. بۆیه‌ تا ئه‌م ساڵانه‌ی دواییش به‌ چایخانه‌یان ده‌وت قاوه‌خانه‌ و تا ئێستاش ئه‌و وشه‌یه‌ هه‌ر بوونی ماوه‌.

سه‌ڵاح سالار


737 جار خوێندراوەتەوە
21/01/2019

بابەتی زیاتر