Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا به‌نیازه‌ له‌ ئه‌مساڵدا له‌چوار شاری‌ عێراقی‌ كونسوڵخانه‌ی‌ خۆی‌ بكاته‌وه‌


پەیام 

توركیا به‌نیازه‌ له‌ماوه‌ی‌ ئه‌مساڵدا له‌چوار شاری‌ عێراقی‌ كونسوڵخانه‌ی‌ خۆی‌ بكاته‌وه‌و له‌و ڕێگه‌یه‌وه‌ په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ عێراق بدات.

حكومه‌تی‌ توركیا به‌نیازه‌ له‌ماوه‌ی‌ ئه‌مساڵدا له‌چوار شاری‌ عێراقی‌ كونسوڵخانه‌ی‌ خۆی‌ بكاته‌وه‌، له‌وباره‌وه‌ حامی‌ ئه‌كسوی‌ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا ڕایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی‌ پلان داده‌نێت بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی‌ هه‌ردوو كونسوڵخانه‌ی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌موسڵ و به‌سره‌ی‌ عێراقی‌، وتیشی‌ ئه‌نقه‌ره‌ به‌نیازه‌ له‌مساڵدا له‌كه‌ركوك و نه‌جه‌فیش كونسوڵخانه‌ بكاته‌وه‌.

ئه‌كسوی‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌گای‌ وه‌زارتی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ڕایگه‌یاند" وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ عێراق په‌ره‌پێ بدات، وتیشی‌ پێشتر توركیا بڕی‌ پێنج ملیار دۆلار هاوكاری‌ پێشكه‌شی‌ عێراق كردووه‌، له‌پێناو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌دا.

وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن له‌پێناو كردنه‌وه‌ی‌ ده‌روازه‌ی‌ ئۆفاكۆی‌ سنوریی‌ له‌گه‌ڵ عێراق، دووپاتیشیكرده‌وه‌ به‌كردنه‌وه‌ی‌ ده‌روازه‌كه‌ په‌یوه‌ندیه‌ بازرگانیه‌كانی‌ نێوان به‌غداو ئه‌نقه‌ره‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌ره‌و پێشده‌چێت.

382 جار خوێندراوەتەوە
18/01/2019

بابەتی زیاتر