Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هاشم بریفكانی: هێزێكی ئه‌مریكی له‌ سووریاوه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ مووسڵ

په‌یام

هاشم بریڤكانی‌، سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، رایگه‌یاند "ئه‌مریكا كار بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا بكاته‌وه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ سه‌رباز و راوێژكارانی وڵاته‌كه‌ی تێدا جێگیر بكات".

راشیگه‌یاند: دوای كشانه‌وه‌یان له‌ سووریا، هێزێكی ئه‌مریكی كه‌ له‌ سه‌رباز و راوێژكار پێكهاتبوون گه‌یشتووه‌ته‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئامانجی ئه‌مریكا كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازییه‌ له‌ سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا".

بریفكانی، ئاشكراشیكرد ئه‌مریكا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ سه‌ربازگه‌ی غه‌زلانی له‌ به‌ری چه‌پی مووسڵ و ناوچه‌ی شه‌لالات له‌ به‌ری راستی مووسڵ، وتیشی: "ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا تیایدا جێگیر كراوه‌، هه‌مان ئه‌و شوێنانه‌ن كه‌ پێش كۆنتڕۆڵكردنی مووسڵ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ تیایدا بوون".


343 جار خوێندراوەتەوە
14/01/2019

بابەتی زیاتر