Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق پێویستی‌ به‌نزیكه‌ی‌ 6 هه‌زار بینای‌ قوتابخانه‌ی‌ نوێ‌ هه‌یه‌

په‌یام - مەعروف مەجید 

بەپێی ئینفۆگرافیكێك، كە سایتی سۆمەرییەنیوز بڵاویكردۆتەوە، لەسەر ئاستی (15) پارێزگای عێراق بەبێ شارەكانی هەرێمی كوردستان، (23.450) بینای قوتابخانە و خوێندنگا بوونیان هەیە كه‌ لەسه‌دا 30 ئه‌و خوێندنگایانه‌ دوو دەوامی و زیاتری تێدایە.  به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كان بۆ رزگار بوون لە گرفتی دوو دەوامی لە ئێستادا عێراق پێویستی بە 5800 بینای نوێ هەیە. 

ژمارەی بیناكان و قوتابی و خوێندكارەكان بەم شێوەیە پۆلێن كراون. 

ژمارەی قوتابخانە سەرەتاییەكان، 15965 قوتابخانەن
بەم شێوەیە.
بەغدا 2808، دیالە 954،  كەركوك827،   سەلاحەدین 1258،  نەینەوا 1175، دیوانیە 776، نەجەف 738، كەربەلا 597، 
بابل953، ئەنبار974، بەسرە1372، میسان 691، زیقار1406، واسیت911، موسەنا 525.
 

ژمارەی بینای قوتابخانەی ناوەندی و ئامادەییەكان، 7485 بەسەر پارێزگاكاندا دابەشبوونە بەم شێوەیە. 

بەغدا 1540، دیالە 526، كەركوك 361، سەلاحەدین547، نەینەوا 445، دیوانیە 348، نەجەف 368، كەربەلا 267، بابل 419، ئەنبار506، بەسرە 778، میسان 186، زیقار692، واسیت 335، موسەنا167.

ژمارەی ئەو خوێندكارانەی لە قوتابخانە سەرەتاییەكان دەخوێنن، بریتین لە (6.197.870).

ژمارەی ئەو خوێندكارانەی لە قوتابخانە ئەهلییەكان دەخوێنن بریتین لە (198.498).

ژمارەی ئەو خوێندكارانەی لە ناوەندەكانی خوێندن لە قۆناغی ناوەندی دەخوێنن ژمارەیان (2.933.539) خوێندكارن. 

لە ئێستادا لەسەر ئاستی عێراق 149 بینای قوتابخانە لە بینای قوڕدا دەخوێنن.

زیاتر لە یەك ملیۆن خوێندكار ساڵانە پەیوەندی دەكەن بە قوتابخانەكانەوە.


325 جار خوێندراوەتەوە
14/01/2019

بابەتی زیاتر