Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ته‌رمی ڕۆژنامه‌نوسەکەی کەناڵی ئه‌لحوڕه‌ له‌ به‌غدا دۆزرایه‌وه‌


پەیام 

ته‌رمی ڕۆژنامه‌نوس، سامر عه‌لی شكاره‌ كه‌ بۆ كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه‌ كاری ده‌كرد له‌ به‌غدا له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس دۆزرایه‌وه‌.

نه‌قیب حاتم جابری ئه‌فسه‌ر له‌ پۆلیسی به‌غدا به‌  ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی ڕاگه‌یاندووه‌: ته‌رمی ڕۆكنامه‌نوس، سامر عه‌لی شكاره‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر ڕێگایه‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا فڕێدرا بوو.

نه‌قیب حاتم جابری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ ئاسه‌واری گولـله‌ به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ڕۆژنامه‌نوسه‌كه‌وه‌ دیاره‌ و ته‌رمه‌كه‌ش ره‌وانه‌ی فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی كراوه‌.

به‌ وته‌ی ناوبراو، لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌ باره‌ی رووداوه‌كه‌ ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌.

سامر عه‌لی شكاره‌ وه‌ك یاریده‌ده‌ری وێنه‌گر له‌ كه‌ناڵی ئه‌لحوڕه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ پاڵپشتی دارایی ده‌كرێت، كاری ده‌كرد.

هاوكات ناوه‌ندی عێراق بۆ پشتیوانیكردن له‌ ئازادی راده‌بڕین ئیدانه‌ی كوژرانی ڕۆژنامه‌نوس، سامر عه‌لی شكاره‌ی كرد و داوای له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیران كرد به‌په‌له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ باره‌ی رووداوه‌كه‌ ده‌ست پێبكات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه‌ ده‌ستگیربكرێن و راپێچی دادگا بكرێن.  

353 جار خوێندراوەتەوە
11/01/2019

بابەتی زیاتر