Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پەڕلەمانی عێراق گفتوگۆی لەسەر پڕکردنەوەی وەزارەتە بێ وەزیرەکان نەکرد


پەیام 

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ كۆبووه‌وه‌و هیچ گفتوگۆیه‌كیش له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌ بێ وه‌زیره‌كان نه‌كرا.


سه‌لیم شوشكه‌یی‌ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌ په‌یامی‌ ڕاگه‌یاند:له‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌راندا خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ  پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ كراوه‌و وه‌زیری‌ كۆچ و كۆچبه‌رانیش سوێندی‌ یاسایی‌ خواردووه‌.

شوشكه‌یی‌ وتیشی‌: دوو لیژنه‌ی‌ په‌یوه‌ندیداری‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ بارودۆخی‌ قه‌زای‌ شنگال و هه‌واڵی‌ سه‌ردانیكرنی‌ سێ‌ شاندی‌ عێراقی‌ بۆ ئیسڕائیل ڕاسپاردووه‌.

هه‌رچی تایبه‌ته‌ به‌ ته‌واوكردنی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌حمه‌د ئه‌لكه‌نانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی فه‌تح به‌ سۆمه‌ریه‌ نیوزی ڕاگه‌یاندووه‌: سه‌رۆكوه‌زیران ده‌یه‌وێت وه‌زاره‌ته‌ بێ وه‌زیره‌كانی له‌ ناو بینای په‌رله‌مان یه‌كلابكاته‌وه‌و گفتوگۆكان له‌سه‌ر وه‌زیری وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و داد پێی ناوه‌ته‌ قۆناغێكی نوێوه‌.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فراكسیۆنی فه‌تح ئاشكرایكردووه‌: كه‌ هه‌ردوو لایه‌نی كوردستانی پارتی و یه‌كیتی له‌ گفتوگۆی چروپڕ و به‌رده‌وامدان له‌سه‌ر وه‌زیری وه‌زاره‌تی داد، هه‌روه‌ها لایه‌نه‌ سونییه‌كانیش دانوستانه‌كانیان له‌سه‌ر وه‌زیری ناوخۆ به‌رده‌وامه‌.

24ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو په‌رله‌مانی عێراق وه‌زیری وه‌زارته‌كانی كۆج و په‌روه‌رده‌ی یه‌كلاكرده‌وه‌و وه‌زیری به‌رگریشی ڕه‌تكرده‌وه‌، به‌لام به‌هۆی نه‌بونی نیسابی یاسای نه‌توانرا وه‌زاره‌تی ناوخۆ یه‌كلایبكرێتەوه‌.

361 جار خوێندراوەتەوە
10/01/2019

بابەتی زیاتر