Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هاوپه‌یمانی نه‌سر مالیكی به‌ هێنان و جێگیركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ عێراق تۆمه‌تبارده‌كات


په‌یام

هاوپه‌یمانی نه‌سڕ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و نوری مالیكی به‌ هێنان و جێگیركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات.


هاوپه‌یمانی نه‌سر كه‌ له‌ لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراقه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت راگه‌یه‌ندراوێكی له‌ شێوه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌ند به‌رپرس و په‌رله‌مانتارێكی نزیك له‌ نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتر، بڵاوكرده‌وه‌و له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا به‌ڕونی وتویه‌تی:حكوومه‌ته‌كه‌ی نوری مالیكی له‌ 2014 هێزه‌كانی ئه‌مریكای هێناوه‌ته‌ عێراق.

هاوپه‌یمانی نه‌سر رایده‌گه‌یه‌نێت به‌رله‌ ده‌ستبه‌كاربوونی حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ دوو مانگ، ئه‌مریكا هێزه‌كانی هێناوه‌ بۆ عێراق و عه‌بادی هێزه‌كانی كردووه‌ به‌ هێزی فره‌ وڵات نه‌وه‌ك به‌ته‌نها ئه‌مریكییه‌كان.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه‌: هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ به‌رواری 24ی حوزه‌یرانی 2014 له‌ لایه‌ن حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌ڕێز نوری مالیكییه‌وه‌ به‌ هۆی هێرشه‌كانی داعش و كۆنتڕۆڵكردنی چه‌ند پارێزگایه‌ك بۆ عێراق بانگهێشتكراون و له‌ به‌نگه‌نامه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش ئه‌م راستییه‌ی تێدایه‌ و پشتیشی به‌ رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیجیی نێوان عێراق و ئه‌مریكا به‌ستووه‌.

هاوپه‌یمانی نه‌سر وتوشیه‌تی: كاتێك حه‌یده‌ر عه‌بادی متمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی وه‌رگرت هێزه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ عێراق بوون، به‌ڵام عه‌بادی ئه‌و هێزانه‌ی كرد به‌ هێزی فره‌ وڵات نه‌وه‌ك به‌ته‌نها ئه‌مریكییه‌كان بن.
هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌بادی داوا له‌ هێزه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن پابه‌ندبن به‌ راستگۆیی و له‌ شێواندنی راستییه‌كان و رای گشتی دووربكه‌ونه‌وه‌.

321 جار خوێندراوەتەوە
09/01/2019

بابەتی زیاتر