Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق دواخرا


په‌یام

كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق بۆ تاوتوێكردنی‌ پڕۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ 2019 بۆ پێنج شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو دواخرا.


وا بڕیاربوو ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كۆبوونه‌وه‌ی‌ ژماره‌ 24ی‌ خۆی‌ ببه‌ستێت، به‌پێی‌ كارنامه‌ش،  سێ‌ ته‌وه‌ر تاووتوێ‌ ده‌كران, كه‌ گرنگترین ته‌وه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆی  پرۆژه‌یاسای‌ بودجه‌ی‌ گشتیی‌ ساڵی‌ 2019ی‌ عێراق بوو, كه‌ له‌ 52 مادده‌ پێكهاتووه‌. 

بڕیاریش بوو هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌ یاسایی‌ هه‌مواركردنی‌ یاسای‌ خزمه‌ت و خانه‌نیشنیی‌ سه‌ربازی‌ و، خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌میش بۆ پڕۆژه‌ یاسای‌ هه‌مواركردنی‌ خزمه‌ت و خانه‌نیشنی‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ ناوخۆ بكرێت.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان به‌هۆی‌ ڕێكنه‌كه‌وتنی‌ فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ و نه‌بونی‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ پۆسته‌ وه‌زارییه‌كانی‌ حكومه‌ته‌كه‌ی‌ عادل عبدولمه‌هدی‌ له‌ كارنامه‌ی‌ دانیشتنه‌كه‌دا, هۆكاری‌ ئاماده‌نه‌بونی‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ په‌رله‌مانتاران و نه‌بونی‌ ڕیژه‌ی‌ یاسایی‌ بۆ كۆبونه‌وه‌كه‌ بووه‌, به‌وهۆیشه‌وه‌ ناچار سه‌رۆكایه‌تی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق دانیشتنه‌كه‌ی‌ ۆ ێنج شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو دواخست.



359 جار خوێندراوەتەوە
08/01/2019

بابەتی زیاتر