Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. ده‌نگۆی‌ چوونی‌ 3 شاندی‌ باڵا بۆ ئیسرائیل كێشه‌ ده‌نێته‌وه‌

په‌یام

جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، حه‌سه‌ن كه‌عبی داوای له‌ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كرد، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و ده‌نگۆیه‌ بكات كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات ساڵی رابردوو 3 شاند له‌ عێراقه‌وه‌ به‌ جیاجیا سه‌ردانی ئیسرائیل-یان كردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، حه‌سه‌ن كه‌عبی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ گرنگه‌ لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ به‌ وردی له‌ راستی و دروستی سه‌ردانیكردنی 3 شاندی عێراقی بۆ ئیسرائیل بكۆڵێته‌وه‌، ناوی ئه‌و به‌رپرسانه‌ش ئاشكرا بكات سه‌ردانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌ به‌تایبه‌تیش ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانن.

جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران روونیكردووه‌ته‌وه‌ پرسی سه‌ردانیكردن بۆ خاكی داگیركه‌ر هێڵی سووره‌ و پرسێكی زۆر هه‌ستیاره‌ بۆ موسڵمانان.

هه‌ر تایبه‌ت به‌ هه‌مان پرس، واسیق ئه‌لهاشمی، سه‌رۆكی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ ستراتیژییه‌كانی عێراق رایگه‌یاندوه‌، ئه‌وه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاندوه‌ ده‌رباره‌ی ناوی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ عێراقییانه‌ی كه‌ سه‌ردانی ئیسرائیلیان كردوه‌، ته‌نیا بۆ تێكدانی رایگشتی و دروستكردنی گرژییه‌ له‌ شه‌قامی سیاسی عێراقدا.

وتیشی "به‌ڵگه‌م بۆ ئه‌م قسه‌یه‌م ئه‌وه‌یه‌ ئیسرائیل هه‌ركه‌سێك سه‌ردانی بكات گره‌نتی ده‌داتێ كه‌ كه‌س زانیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و سه‌ردان و بینینانه‌ نه‌زانێت".

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو كه‌ له‌ میانی ساڵی 2018دا، سێ شاند له‌ عێراقه‌وه‌ به‌ جیاجیا سه‌ردانی ئیسرائیل-یان كردووه‌. 
ئاماژه‌ به‌وه‌ش درابوو كه‌ سێ شانده‌كه‌ له‌ موسڵمانانی سوننه‌ و شیعه‌ پێكهاتبوون و رۆڵی كاریگه‌ر له‌ عێراقدا، ده‌گێڕن.


391 جار خوێندراوەتەوە
07/01/2019

بابەتی زیاتر